# ناو مانا
671 رۆهات بەرەوبوو. (کێوەکە وەرەقەی کرد و بەسەرماندا رۆهات).
672 رێدار 1. پاسەوانی رێگاو بان؛ 2. رێبوار؛ 3. نێوی گوندێکە لە باشووری کوردستان .
673 رێدەر ئیجازەدەر، رێگەپێدەر.
674 رێژان رێژنەی باران، دابارینی بەتاو. لەبارانی توندا خەڵکی دەڵێ: یا ئەڵڵا رێژانی بەخێر.
675 رێژنە تاوەبارانی توند، وەکوو: رێژانێکە مەپرسە، یان رێژنەی فیشەک.
676 رێژەن 1. بڕشتی خەلەی خەرمان؛ 2. رێگر، چەتە.
677 رێشانکۆ نێوی هۆزێکی کورد بووە، لە ناوچەی هایمانی لای ئآنکارا، کە بە دەستی عوسمانییەکان هەڵداژراونەتە بولغارستان و بۆسنی.
678 رێناس رێگەناس، رێشناس، کەسێ کە شارەزای رێ بێ.
679 زاپان 1. لکی چۆم و لقی رۆخانە؛ 2. بەردی ساف و لووس و ناسک کە منداڵ لە قەرخ چۆم کایەی پێدەکا.
680 زاخان بەردەڵانی زۆرچەتوون.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!