# ناو مانا
661 دەوار رەشماڵ، پڵاسێکە لە رەنگی شین و کەوە کە (کوێن)یشی پێ دەڵێن و لەموو دەچندرێ و تەختەتەختە لێکدرێ و رەشماڵی لێ ساز دەکەن و کۆچەریان هەڵیدەدەن و لەباتی خانوو دەچنە تێوەی.
662 دەوەن 1. ئاوداشتە، دێردراو؛ 2. دەڤی، بنی داربەڕوو یان دارمازوو کە بڕیبێتیان و هەڵیدابێتەوە.
663 دەوەنسا نێوی ئەشکەوتێکە لە ناوچەی حەکاری لە کوردستان.
664 دەیلەم 1. باریی، لۆسە؛ 2. نێوی هۆزێکی کوردە لە خوراسان کە بە دەستی شاعەباسی سەفەویی، گۆڕبەگۆڕی بە رەتەوە کورد، هەڵداژراونەتە ئەوێ.
665 رادۆ 1. مانالێدانەوە، واتاکردنەوە؛ 2. خزمەت.
666 رادۆسا نێوی گوندێکی کۆن بووە، لە ناوچەی وان، لە کوردستان، بەڵام لە سەردەمی عوسمانییەکاندا نێوەکەیان گۆڕیوە بۆ تورکی.
667 رادەر تازەداهاتوو، نۆژەن، نووژەن. نوو، بە زاراوەی کرمانجی واتە: نوێ، تازە.
668 رامان 1. دەبیرەوەچوون و لەسەر شتێک چەق راوەستان؛ 2. ماتبوون و بیرکردنەوە، سەرسووڕمان؛ 3. تیرەیەکن لە کورد کە لە ئوستانی فارس دەژین؛ 4. رامان داگری پێنج باژێڕە لە ئوستانی فارس کە ناوەندەکەی (شیراز)ە رەنگە لە کاتی ئێستا ئەم ناوەندە ئاوەها نەمابێ و ئەم دابەشینەی لەسەر هەڵگیرابێ.
669 رۆسکان نێوی هۆزێکی کورد بووە، لە ناوچەی هایمانی لای ئآنکارا، کە بە دەستی عوسمانییەکان هەڵداژراونەتە بولغارستان و بۆسنی.
670 رۆنی روونیی، رۆشنایی، رووناکی.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!