651 |
دەروون |
1. ژوورەوە، ناوەوە، ناخۆی هەرشتێک؛ 2. دڵ، ویژدان؛ 3. هەناو، ناوسک. |
652 |
دەستگر |
1. پیر و دەسگیری تەریقەت؛ 2. دەزگیران؛ 3. پەڕۆی شتی گەرم پێگرتن؛ 4. وردەواڵەی چەرچی؛ 5. شتی دەسوپاگیر. |
653 |
دەستیار |
1. دەسیار، هاودەس، یارمەتیدەر؛ 2. دەفری رۆنقاڵکردن. |
654 |
دەسیم |
نێوی یەکێ لە سەردارە کوردەکانی دیالمەیە کە کوڕی ئیبراهیمی دەسەڵاتداری هۆزی هەزبان بووە کە ساڵی 326ی زایینی دەسەڵاتداری تەورێز و گەورەی هۆزی هەزبان بووە. |
655 |
دەگمەن |
هەڵکەوت، بە زەحمەت گیرکەوتن. |
656 |
دەلیل |
بەڵگە، گەواه. |
657 |
دەمامە |
1. دەمامک، لووتهەڵپێچ، پارچەیەکە رەنگاوڕەنگ، بۆ راوی کەو بەکار دەبرێ؛ 2. گوندێکە نزیک گوندی عوسماناوا لە ناوچەی بانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان ؛ 3. چیای لە تەمدا ون، چیای سەربەتەم؛ 4. کوێستانێ که بەفری هیچکات نەچێتەوە |
658 |
دەماوەن |
1. دەماوەند، کوێستانی لە تەمدا ون، چیای سەربەتەم؛ 2. کوێستانێ که بەفری هیچکات نەچێتەوە؛ 3. دەماوەن نێوی گوندێک بوو لە باشووری کوردستان کە بەعسی وێرانی کرد؛ 3. نێوی بەرزترین کێوی ئێرانە کە لە نێوان تاران و مازندەراندا هەڵکەوتووە؛ 4. نێوی یەکێ لە سەردارەکانی سەردەمی ساسانی بووە؛ 5. نێوی شارێکی کۆن بووە لە مازندەران کە دەڵێن: (ئەژدەهاک) ی پاشای (ماد) لە کێوێکی پەنا ئەو شارەدا بە دەستی فەرەیدوون زیندانی بووە. |
659 |
دەنگار |
کانیاوێکە لە بن چیای (هەندرێن) له باشووری کوردستان. |
660 |
دەهاک |
ئاژدەهاک، بە زاراوەی پالەوی کۆن، یان کەڵوڕی ئەمڕۆ، 1. (ئاژ) واتە: بەنرخ، بەڕێز، پیرۆز؛ 2. (دەهاک)یش دەبێتە: کوێخا، ئاغای گوند؛ 3. گەورەی تیرە و هۆز؛ 4. دەهاک نێوی هۆزێکی کوردی سەردەمی ساسانییەکان بووە کە دوای شەڕی قادسیە، بە دەستی سەلمانی فارسی و ئەبوو گاوانی کورد، بەرەبەرە بوون بە موسوڵمان. |