# ناو مانا
641 دیلۆک گۆرانیی هەڵپەڕکێ، گۆرانیگەلێک کە لە داوەتدا دەگوترێن.
642 دیلە جۆرێک گەنمی سووتاوی رەشە.
643 دیما 1. دیمەن، دەموچاو؛ 2. زەوینی دەێم.
644 دینەوەر ناوچەیەکە لە لای باکووری رۆژاوای کرماشان. لە کۆندا نێوی دینەوەر، ماهکووفە بووە. بڕوانە مهاباد لە بەشی کچان.
645 دیوان 1. دیواخان؛ 2. ئۆدەی میوانانی ئاغا و خان؛ 3. دیوانی میریی؛ 4. کۆپەڕی شعر؛ 5. کوێخا؛ 6. گزیر؛ 7. چاودێری گوند. 8. دەستەی بەڕێوەبەری کۆنگرە یان کۆنفرانس.
646 دێرک 1. دێریک، دیرۆک، مێژوو؛ 2. کەونارا، زۆر کۆن؛ 3. نێوی شارێکە لە ڕۆژئاوای کوردستان.
647 دێرۆ گوڵێکی زەردە وەکوو گوڵی مۆسک.
648 دێسەم دەیسەم، نێوی یەکێ لە دەسەڵاتدارانی کۆنی کورد بووە لە سەردەمی ساسانییەکاندا، کە بە (دێسەمی شێر) بەنێوبانگ بووە و لە هێرشی عەرەب بۆ سەر کوردستان کوژراوە.
649 دەبار 1. هاوهێز، هاوشان؛ 2. جێبەجێکردن.
650 دەرباز رزگار، نەجات، قوتار.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!