# ناو مانا
631 دڵشێر بە کەسێک دەگوترێ که لە ئازایەتیدا وەکوو شێر بێ.
632 دۆزان 1. کۆی وشەی (دۆز) بە واتای مەبەست و مەرام لە ژیاندا، وەکوو: دۆزی کورد، دۆزێکی ئاڵۆزە؛ 2. پاشگری وشەیە بە واتای بشکنین و دۆزین.
633 دیار 1. لەبەرچاو، ئاشکرا؛ 2. لا، تەنیشت؛ 3. سەر و سیما؛ 4. کەس و کار؛ 5. نیشتمان.
634 دیاری سەوقات، پێشکەشیی، نیشانە.
635 دیاوەشت شێخ موحەممەد مەردۆخی کوردستانیی لە (تاریخ کورد و کوردستان) دا نووسیویە: نێوی کۆنی کێوێکە لە ((جبال الاکراد)) لە سووریە، بەڵام ساڵی 1963 کە بەعسییەکان لە سووریە هاتنە سەر دەور، ئەم نێوەیان گۆڕی.
636 دیاکۆ نێوی یەکەمین پاشای (ماد) و دامەزرێنەری ئەو زنجیرە پاشایەتییەیە. ئەو پاشایەی کە گەزەنفۆنی یۆنانی نێوی هێناوە.
637 دیبۆن قەڵایەکی کۆنە لە (دارەبزماران) لە لای سەیرانگای سەلاحەدین.
638 دیجلە دیجلە رۆبارێکی گەورەیە کە لە دە چۆم پێک دێ و لە کۆندا (دەچڵە) شیان پێگوتووە، واتە ده لق چۆم؛ بەڵام نێوی کۆنتر و زانستیانەتر (تیژڕۆ ) بووە کە نێوی کۆنی دیجلە بووە و لە گاتاکان و لە زاراوەی پالەوی کۆنیشدا هاتووە و دواتریش بووە بە (تیگر، یان تگریس)، کە عەرەب گوڕویەتی و لە (تیگر)ەوە کردوویەتی بە تیجر و پاشان دیجر و ئەوسا دیجله؛ دیجله هەزار کیلۆمیتر بەناو خاکی کوردستاندا رەوت و رۆی هەیە.
639 دیرەک 1. دیرەگ، دیلەک، کۆڵەکە، ستوون، ئەستوندەک؛ 2. تکا، پاڕانەوە.
640 دیلمان گوندێک و ناوچەیەکی چڕی سەر بە (هەولێر)ە لە لای حاجی ئۆمەران لە باشووری کوردستان. بۆ ئاگاداریی، وشەی (دیلمان) ی کوردیی وشەی (دەیلەمان) ی فارسی لەیەک جیاوازن.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!