# ناو مانا
621 داکۆک 1. پشتیوان، لایەنگر؛ 2. تەقەڵا، پلوپا.
622 داڵانپەڕ نێوی چیایەکە لە کوردستان کە ساڵی 1943، کۆمەڵەی (ژێ کاف) لە رۆژهەڵاتی کوردستان و (حیزبی هیوا) لە باشووری کوردستان و کۆمەڵەی خۆییبوون لە باکووری کوردستان، لە چیای نێوبراو لە لایەن نوێنەرانی سێ پارچەی کوردستانەوە، پەیمانی سێ سنووریان مۆر کرد و نەخشەی جوغرافیای کوردستانیان دەسنیشان کرد و لەسەر مەسەلەی کوردستانی گەورە رێک کەوتن. هەروەسا ئالأشیان دیاری کردووە و ئەو ئالأیەی لە سەردەمی کۆماری کوردستان لە مهاباد هەڵدراوە و گەیشتۆتە ئەمڕۆ، هی ئەو سەردەمەیە.
623 داڵاهۆ دالأهوو، نێوی کێوێکە لە ناوچەی (رێژاو) لە رۆژهەڵاتی کوردستان، نزیک چیای (بەمۆ) لە دۆژ کرند و قەسری شیرین، کە گڵکۆی (باوە یادگار) کەوتۆتە بناری ئەم کێوە.
624 درسیم دێرسیم، ناوچەیەکی بەرینە لە باکووری کوردستان، کە داگری چەند باژێر و چەندین گوندە، لەم ناوچەیەدا کوردی زاراوەزازا و کرمانج پێکەوە دەژین کە زازاکانیان سەر بە ئایینزای عەلەوین؛ شۆڕشی دەرسیم کە بە سەرۆکایەتی شێخ رەزای دەرسیم لە چیای ئاگری هەڵگیرسا، لەم ناوچەیەوە دەستی پێکرد؛ وشەی دێرسیم، دوور نییە لە دوو وشەی (دێر: پەرستگا و سیم: زێڕین و پیرۆز) پێک هاتبێ بەواتای پەرستگای زێڕین، یان جێگای پیری زەڕدەشتییەکان.
625 دریاز دوای لە ناوچوون یان وێرانبوونی شاری (چێری)، لەلای باشووری رۆژاوای ئەو شارە، شارێک ساز کراوە بە نێوی (ئادریاس)، کە ئێستاش پاشماوەی ئەو شارە گوندێکە بە نێوی (دریاز). لە گوندی دریاز شتی کۆن و ئەنتیکە زۆر دیتراوەتەوە. گوندی دریاز نزیک گوندی (باییندەرێ) یە کە بە هەڵە بە فارسی پایین دەڕڕە دەنووسرێ کە لە راستیدا (بات ئیدەرا) یە واتە: (ئیدەرە) ی مەزن. ئیدەر بەر لە هاتنی زەڕدەشت و ناسینی ئەهوورا مەزدا، خودای ئاریایی یەکان بووە و وشەی (کاس) هەمان وشەی (کۆتی)، وشەی ریشەی کوردە کە دوای ئاڵوگۆڕ بووەتە کورد. واوێدەچێ وشەی ئیدرقاش یان ئیدرکاش بەمانای خودای کورد یان جێگای خودای کورد بێ. بڕوانە بۆ چێری.
626 دلاوەر خاوەندڵ، گورد، پاڵەوان. ئەم نێوە وشەیەکی هاوبەشی کوردیی و فارسییە و لە هەولێر و رواندز و کۆیە مشەیە.
627 دلۆ 1. ئەی دڵ، هەوایەکە بە زوڕنا لێدەدرێ؛ 2. وشەی سەربەندە بۆ گوتنی دسپێکی لاوک؛ 3. وشەی سەربەندی هەندێ گۆرانییە له کوردمانجیدا.
628 دڵباز دڵداناو، دڵلەپێناو.
629 دڵزار 1. دڵبەئێش، دڵبەسۆ؛ 2. نازنێوی شاعیری کورد ئەحمەد مستەفا عەوێزییە کە خەڵکی هەولێرە و لەوێ دەژی.
630 دڵشاد بەکەیف، دڵخۆش، خەنی.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!