# ناو مانا
611 داژگر داژگیر، بێژنگی کونبڵاو بۆ گەنم پاککردن.
612 داژیار بژیو، رسق، رۆزی.
613 داسن 1. خوازبێن؛ نێوی هۆزێکی کوردی سەر بە ئایینی ئیزیدییە لە کوردستان کە زۆربەیان لە باکووری کوردستان و ئەرمەنستان دەژین؛ 2. داسن ئاییزایەکە وەکوو ئایینی ئیزیدی و ئەلحەق وهیدیکە.
614 داسنێ گوندێکە لە ناوچەی سیدەکان لە باشووری کوردستان.
615 داشۆ داشێ، براگەورە، وشەی دواندنی براگەورە.
616 داگر 1. داگرتن و داپۆشین، وەکوو: هەور هەموو ئآسمانی داگرت، ئاگر تەواوی دارستانەکەی داگرت؛ 2. هەموولا وەبەرخۆدەر، وەکوو: شەڕی دووهەمی جیهانداگر؛ 3 داگر، وەکوو: کرماشان داگری چەندین شار و گونده.
617 دانیار 1. پەروەردگار، بەخشندە؛ 2. ئینسانی دەست و دڵئاوەڵا.
618 دانێر حاکم، دادوەر، ئەو کەسەی کە قازییە و داوەریی دەکا.
619 داهات 1. بەهرەی زەوی، بەروبۆ؛ 2. مووچە و دەخڵی مانگانە لە کار و کاسپیدا؛ 3. هەڵاتنی پووڵ و پارەی زەماوەند خەتەنەسووران و هیدیکە.
620 داهێنەر تازەداهێن، وەدیهێن، کەسێ که شتێکی نوێ دەخولقێنێ.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!