# ناو مانا
601 دارا `1. دەوڵەمەن، لۆرت، بوودە، زەنگین؛ 2. دەرمانی چاوئێشە؛ 3. جۆرێک کۆتاڵ؛ 4. شارێکی کوردنشین بووە لە نێوان ماردین و نوسەیبین لە باکووری کوردستان؛ 5. نێوی کوڕی بارام پاشای (ماد) ە؛ 6. نێوی هەشتەمین پاشای گرێوارەی (کەیانییەکان)ە.
602 داراک ساماندار، دەوڵەمەند.
603 دارتاکۆ نێوی سەردارێکی کوردی سەردەمی (کوورش)ی هەخامەنشی بووە.
604 دارسان دارستان، لێڕەوار، جەنگەڵ. وەک دار
605 دارکۆ دارکونکەرە، دارتەقێنە، مەلێکە کە دار کون دەکا.
606 دارۆ 1. وشەیەکی هەورامییە و واتای (هەیە) دەدا، وەکوو: هەرکەسێ کەسێ دارۆ یار نەوڕەسێ دارۆ؛ 2. کورتکراوەی نێوی (دارا) یە.
607 داریان 1. قڵپبوونەوە؛ 2. داریانەوە، یەکسەر بە پێوە داریاوە؛ 3. گوندێکە لە نێوان (وەر و گێڵەوان) لە ناوچەی هەورامان لە رۆژهەڵاتی کوردستان .
608 دارێنە 1. سەلە، نانەشان؛ 2. گوندێکە لەلای بانە، ئەو گوندەی کە شەهید سمایلی شەریفزادەی تێدا شەهید بوو.
609 دارەوان 1. کەسێکە بتوانێ بەداردا سەرکەوێ، لە دارەوە سەرکەوتن؛ 2. دارناس و لە دار شارەزا.
610 داژدار 1. پشتیوان؛ 2. لاگر، پارێزەر؛ 3. پاسەوانی قەڵا.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!