# ناو مانا
591 خەندان شاد و دەم بەپێکەنین.
592 خەڵات 1. پێشکەشی، دیاریی؛ 2. لە زۆر شوێنی کوردستان بە (کفن) ی مردوو دەڵێن: خەڵات؛ 3. هەروەها بەو کەلوپەلەی کە رەگەڵ بووک دەخرێ بۆ ماڵی زاوا دەگوترێ: تەیارەک یان خەڵات.
593 خەڵەف 1. خەلەف، توێکڵی دار؛ 2. گەڵای دەوری گوڵی دار؛ 3. فریو.
594 خەیرۆ 1. دەخڵی رژاوی پار کە هەڵیدابێتەوە؛ 2. ئاماژە بە کاری چاکە و باش.
595 دابان نێوی گەردەنە یان (کەل) ێکە لە پشت شاخی (پیرەمەگروون) ەوە لای سلێمانی لە باشووری کوردستان.
596 دابوون 1. خۆچەماندنەوە، هاتنە سەردەستان، داچەمینەوە بۆ زەوی، داهاتنەوە بۆ عەرز؛ 2. وشەی پاشگری بکەرە، وەکوو: لەسەفەردابوون.
597 دابین 1. فەراهەم و جێبەجێ کردن؛ 2. بچەمینەوە؛ 3. ئۆقرەگرتوو، داسەکناو؛ 4. خاترجەم، دڵنیا؛ 5. ئارام، هێور؛ 6. کارپێکهاتوو؛ 7. بێ کێشە.
598 دابێژ 1. دابێژەر، کەسێک کە ئارد بە هێڵەک و بێژنگدا دەکا؛ 2. کەسێک کە بە تفەنگ دەسڕێژ لە کەسێکی دیکە بکا. وەکوو: بە گوللە دایبێژا.
599 دابەن نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
600 دادۆ ژیر، بێدەنگ، ئارام.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!