# ناو مانا
581 خێوەن خێو، خاوەن، خودان.
582 خەبات 1. کار و تێکۆشان؛ 2. ئەم واژەیە، وشەیەکی کۆنی باکووری کوردستانە و بۆ کار و تێکۆشان بەکار دەبرێ، بەڵام دوایی لە ئەدەبیاتی سیاسیدا بە جێگای وشەی (موبارزە) جێگەی گرت. وەکوو، خەباتکار: موبارز.
583 خەتان دەستەواژەی خۆشەویستیی دایک و باب بۆ منداڵانیان.
584 خەزام 1. پاییز، گەڵاڕێزان؛ 2. کژی دوای هاوین.
585 خەزان 1. خەزام، بەرۆش، مەنجەڵ، تێانە، قازان؛ 2. زەردبوونی گەڵای دار لە پاییزدا، گەڵاخەزان، گەڵاڕێزان، خەزەڵوەر؛ 3. تیانەی گەرماو یا حەمام.
586 خەلان 1. کۆی وشەی (خەل) ە، بەواتای سەنگەران؛ 2. کۆزی ئاژەڵان لە دەشت؛ 3. نێوی دوو گوندن لە (باڵەکایەتی) لە باشووری کوردستان؛ 4. شکانی پێشەی دەست و قاچ.
587 خەلەک 1. گەو، ئاڵقە؛ 2. مووی لێکئاڵاو.
588 خەمان کوڵوکەسەر، مامەخەمە، کەسێ کە خەمی کەسی دیکە بخوا.
589 خەمۆ خەملەکۆڵ، خەمهەڵگر، بەکەسێک دەگوترێ کە بەخەم بێ بۆ هەموو کەس.
590 خەنجەر (کێرد یان کارد) ی درێژی دەسکەدارە کە لە کۆندا لەبەر پشتێنیان رادەکرد و بۆ ئامبازبوون و شەڕی بەرانبەرکێ بەکار دەبرا.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!