# ناو مانا
571 خدۆ کورتکراوەی نێوی (خدر)ە و نێوی سەردارێکی کوردی زەعفەرانلوویی یە کە راپەڕینێکی چەکدارانەی هەڵگیرساند و لەسەریدا بوو کە کۆماری سووسیالیستی کوردستان لە خوراسان دابمەزرێنێ.
572 خۆران 1. خواردن؛ 2. گوندێکی کوردستانە.
573 خۆزان شارەزا لە خۆ، بەڵەد لە جێگە و شوێنی خۆ.
574 خۆسەر سەرەخەر، سەرەڕۆ، بە کەسێ دەگوترێ کە بە بێ بیرکردنەوە کار ئەنجام دەدا.
575 خۆشناو 1. نێو بە چاکدەرچوو؛ 2. جۆرێ ترێی رەشە؛ 3. هۆزێکی کوردە لە ناوچەی هەولێر، بەو ناوچەیەی کە ئەم هۆزەی تێدا دەژین دەصێن: خۆشناوەتی.
576 خۆماڵ ماڵیی، تایبەت بەماڵی خۆت.
577 خۆناس 1. خۆناس، خۆمانە؛ 2. ناسیاو، ئاشنا؛ 3. بە ئاژەڵ یان پەلەوەرێک دەگوترێ کە خاوەنناس بێ.
578 خۆڕسک خۆزا، درووستنەکراو، بەخۆخولقاو.
579 خۆکار ئامرازێ کە سەربەخۆ کار دەکا و کاری دەست ئەنجام دەدا.
580 خێوەت چادر، کۆن، خەێمە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!