# ناو مانا
551 حەسین پێزانین، ئاگاداربوون، هەستپێکردن.
552 حەشار بۆسە، کەمین، جێگەی خۆتێداشاردنەوە، کۆڵیتی راو.
553 حەلان تاوێر، جاڵە، خڕەبەرد.
554 حەلین توانەوە، شتێک کە لەناو شتێکی دیکەدا ون دەبێ، نەمانی شتێک لەناو شتێکی دیکەدا.
555 حەمزەل هەمزەل، هەمزەلە، کەوشەک. جۆرێک یارییە: دەستەیەک دادێنەوە و دەستەیێکی دیکە بە سەر پشتیاندا بازدەدەن.
556 حەملان کاتی خۆی لە سلێمانی لە ماڵێکدا دوو حەمە یان موحەممەدی لێ بووە، کە بۆ ئەوەی تێکەڵ نەبێ، بە یەکێکیان گوتووە: حەمە و ئەوی دیکەشیان: حەملان.
557 حەمۆ کورتکراوەی نێوی موحەممەدە.
558 حەمێ کورتکراوەی نێوی (حەمید)ە.
559 حەوێز حەوشەمەڕ، پەچەمەڕ.
560 حەیزەران دارێکە لە شوێنی گەرم دەڕوێ، وەک قامیشی ناوپڕ وایە و بۆ هەلاجی بەکار دەبرێ و شتی جووانیشی لێ دروست دەکەن.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!