541 |
چەتۆ |
1. مەسبەست لە ئینسانی ئازا و زیرەک؛ 2. کورتکراوەی چەتە و چەتوون، بەواتای رێگر و تۆسن. |
542 |
چەلان |
رۆژانی پێشوو، جاران. |
543 |
چەمچەماڵ |
1. چەمی بەرانبەر ماڵان، چەمێک کە بەناو گوند و شاردا بڕوا؛ 2. شارۆچکەیەکە لە نێوان سلێمانی و کەرکووک؛ 3. ناوچەیەکە لە هەریمی کرماشان. ئەم نێوە لە گاتاکانی زەڕدەشتدا و لە داستانی (رۆسەم و زۆراو) دا هاتووە. |
544 |
چەمەر |
1. کۆبوونەوە لەدەوری یەک لەکاتی شیوەن و رۆڕۆدا؛ 2. کەمە، بازنە. |
545 |
چەکدار |
بەچەک، خاوەن کەرەسەی شەڕ. |
546 |
چەکوان |
چەکڤان، کەسێک کە سەروکاری لە گەل چەک و تەقەمەنی بێ. |
547 |
چەکۆ |
ئازا و بەجەرگ؛ نێوی یەکێ لە قارەمانەکانی بەیتی (مەم و زین) ە کە یەکەم دەزگیرانی خاتوو زین بووە. |
548 |
حەزیا |
ئەژدیها، ئەژدەهاک. |
549 |
حەژمەت |
خەفەت، مەێنەت، کەسەر. |
550 |
حەسار |
1. حەوشە، قووڵایی ناو چوواردیواری ماڵ؛ 2. زەوینی بەرماڵ کە دیواری بە دەوردا کێشرابێ. |