531 |
چاوە |
1. دەستەچیلەی ئاگر؛ 2. ژوورێک لە خانوو؛ 3. کانیاو؛ 4. کونی پلوورەهەنگ؛ 5. رووبینی و ریا؛ 6. ئاماژەیە بە چاو بۆ منداڵی نازدار و خۆشەویست. |
532 |
چاکار |
کارباش، کەسێ کە کاری باش و بەکەڵک ئەنجام دەدا. |
533 |
چاکبین |
باشبین، ئینسانی باش و خێرخواز. |
534 |
چاکۆ |
گوندێکە لەسەر رێگای خانێ بۆ سەردەشت نزیک بیبلینگ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. |
535 |
چاکین |
چاک و باش، باشترین. |
536 |
چنارۆک |
1. جۆرێک گیایە کە ئاژەڵ حەزی لێدەکا؛ 2. چناری بچووک؛ 3. سەیرانگایەکە لە نزیک کێوی هەیبەسوڵتان لە ناوچەی کۆیە. |
537 |
چۆمان |
1. کۆی چەم و چۆم، چەند چەم کە دێنە ناو یەک، وەکوو چەمی چۆمان، کە بەبەر گوندی واوان و نەڵاسدا تێدەپەڕێ و پێی دەگوترێ: (کەڵوێ)، بەڵام لە لای ئالان و ئاسۆس، پێی دەگوترێ: چۆمان و هەر ئەو چۆمەیە کە لە جوغرافیای ئێراندا بە رۆخانەی سەردەشت بەنێوبانگە؛ 2. چۆمان هەروەسا شارۆچکەیەکە لە لای شارۆچکەی گەڵاڵە لە باشووری کوردستان کە هەردووکیان بە دەستی حوکوومەتی بەعس وێران کران و سووتێنران. |
538 |
چیا |
1. کەژ، کێو، کوێستان، شاخ، کێوی بەرز؛ 2. چیاگ، سارد، فێنک. |
539 |
چیاکۆ |
گوندێکە لە ناوچەی سەنجابی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان . |
540 |
چەتوون |
1. لاسار و کایەکلێ؛ 2. سەخت و دژوار؛ 3. ناڕاست و تووش. |