# ناو مانا
521 جێوار وشەیێکی کۆنی کەڵوڕیی یە بە واتای سەقامگرتوو، نیشتەجێ، وەکوو: نیشتەجێی کەرکووکین.
522 جەربەزە 1.جەزرەبە، ئازار؛ 2. دانەسەکناو، هاروهاژ؛ 3. بوێر، ئازا، بەجەرگ، دڵدار.
523 جەنگاوەر چەکداری بەشدار لەشەڕ، شەڕکەر.
524 جەنگۆ 1. شەڕی بچووک؛ 2. هێمایە بە ئینسانی شەڕانشۆ.
525 جەنگی شەڕانی، واز لەشەڕ.
526 چاپان 1. کۆی شەقڵی خەرمان، چەند شەقڵ پێکەوە؛ 2. دوو گوندن لە دۆژ گوندەکانی (پاسارنیان و ئینچک و سونەتە) لە ناوچەی بانە، لە رۆژهەڵاتی کوردستان. چووار رێی چاپان بەنێوبانگە.
527 چازان 1. حەکیم، پزیشک؛ 2. زانا؛ 3. چاکزان، باش لەشتزان؛ 4. ئازارناس، ئەو کەسەی کە سەری لە نەخۆشی و ئێشوئازار دەردەچێ.
528 چالاک 1. بەکار؛ 2. هەڵسووڕاو؛ 3. لەشسووک؛ 4. ئازا و بەدسەتوبرد.
529 چان 1. جەنجەڕ، دەزگایەکی‌‌ درووستکراو لە دار و ئاسنە کە بۆ کوتانی گەنمی دروێنەکراو بەکار دەبرێ و پەڕەپەڕەی ئاسنی پێوەیە کە کوڵەشی گەنمەکە ورد دەکا و ئامادە دەبێ بۆ شەن و کەو کردن. 2. ئامرازێکە لە جۆماڵدا بەکاری دەبەن و جۆگەی ئاوی پێ خاوێن دەکەنەوە. 3. زەنگۆڵەی خەبەردارکردن.
530 چاودێر چاو لە شتێ کردن بۆ ئاگالێبوون.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!