# ناو مانا
511 جانۆ 1. خۆشەویست؛ کوردی زاراوەکرمانج بە گشتیی بە گیان دەڵێن: جان، (جانۆ) ش بچووککراوەی (جان) ە؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە کە کراوە بە تورکی: (جانۆ جانۆ جان قوربان).
512 جانیار مرۆدۆست.
513 جانێ لە وشەی (جان) وەرگیراوە بۆ هەستی خۆشەویستی.
514 جاوان 1. ئەم وشەیە لە کۆندا (گاوان) بووە بە واتای گادار و ئاژەڵدار، بەڵام زاراوەی عەرەبی کردوویەتی بە جاوان و پاشانیش فارس به جابان؛ 2. گاوان هۆزێکی گەورەی کورد بوونە کە ئێستا شوێنەواریان بەم نێوە نەماوە، وەلێ دوور نییە ئەم هۆزە هەر هۆزی (جاف) بووبێ کە عەرەب ئاوەها گۆڕیبێتی و کردبێتی بە جاوان. بڕوانە گاوان. لە سەردەمی هێرشی عەرەب بۆ کوردستان، شاری تکریت، شاری سەلاحەدینی ئەیۆبی، لە ئێراق لە لایەن هۆزی (گاوان)ەوە پارێزراوە و زۆر جار لە ساڵەکانی 607 بۆ 616 ی زایین، شەڕی خوێناویی لە نێوان عەرەبە بیاوانگێڵەکان و هۆزی گاواندا رووی داوە کە دواتر بە زاڵبوونی ئیسلام لەوێ، ئەو هۆزەیان تەفروتوونا کرد و زۆربەی زۆریان هەڵداشتن بۆ خوراسان.
515 جگەرخوێن 1. هێمایە بە مرۆڤی ژێردەستە و ستەمدیو؛ 2.نێوی شاعیری کوردی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە کە لە وڵاتی سوید کۆچی دوایی کرد.
516 جوامێر بڕوانە بۆ جامێر.
517 جووتیار جۆتکار، چاندەکار، زەویکێڵ، کەسێک کە خەریکی کێڵانی زەوین و کشتوکاڵە.
518 جوودی زنجیرەیەک چیایەکە لە پشت شاری سلۆپی لە باشووری کوردستانەوە بەرەو خوار داکشاوە و لە باکوورەوە بەرانبەری شاری زاخۆ دەبێتەوە لە کوردستانی باشوور؛ جوودی لە بنەمادا (گۆتی) تیرەی کۆنی کورد بووە کە عەرەب کردوویەتی بە جوودی و هەر ئەو کێوەیە کە پاپۆڕەکەی (نۆح) بە سەریەوە مەنەری گرتووە و وەستاوە و لە تەوراتدا نێوی هاتووە.
519 جووڵەمێرگ شارێکە لە ناوچەی حەکاری لە باکووری کوردستان.
520 جۆمەرد بڕوانە (جامێر).
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!