# ناو مانا
491 تیلەسۆ نێوی دەشتێکە لە ناوچەی کوردنشینی زەنگیلان لە ئازەربایجانی شەورەوی.
492 تیڕۆژ 1. تیشکی خۆر، ئەو گزنگەی لە رۆچنەوە دەداتە دەرێ؛ 2. تیرۆک، تیرەنان کە (گونک)ی پێ پان دەکەنەوە.
493 تیکان دڕک، چقڵ، دڕکی دار و گوڵ.
494 تێکۆشەر کارامە و خەباتکار.
495 تەبا 1. ئاشت، نێوانخۆش؛ 2. رەگەڵ، لەتەک.
496 تەزوو 1. مچوڕک، مووچرک، تەز بەلەشداهاتن؛ 2. سۆزەی سەرما و بای سارد.
497 تەموورە تەنبوور، تەلموور، تەموور، تەمیر، تەموورە، سازێکی کۆنە کە لە دوو وشە پێکهاتووە، ئەگەر تەنبوور بێ، دەبێتە: تەن بە واتەی لەش و موور بە واتای شیوەن و زاری. ئەگەر تەلموور بێ، دەبێتە: تەل بەواتای سیم و مووریش بەواتای شین و هاور و ڕۆڕۆ. کە هەر دووکیان دوو وشەی کۆنی کوردین، کە فارسەکان کردوویانە بە تەنبوور و تەنبووریش هیچ واتا و مانایەک نادا و بگرە تەلموورە.
498 تەمۆ کورتکراوەی نێوی تەیموورە و نێوی دەبگبێژ و سازژەنێکی کوردی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە.
499 تەمەر تارمایی، لێڵ.
500 تەها بێوێنە و دەگمەن.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!