# ناو مانا
481 تۆڵە هەق سەندنەوە، مافوەرگرتنەوە.
482 تیرگەران گوندێکە لە باکووری شاری سنە.
483 تیرمە ناوچەیەکی کوردنشین بووە لە ناوچەی کووت کە مەسیحیشی تێدا ژیاوە و (ابن روستەم) لە کۆپەڕی (الاغلاق النفسیە) دا لە باسی شاری کووت بەر لە ئیسلام باسی کردووە و کوردی فەیلی تێدا ژیاوە.
484 تیرڤان تیروان، تیرهاوێژ.
485 تیرکان 1. شەڕاشۆ، ئامادە بۆ شەڕ؛ 2. هۆزێکی کوردن لە باکووری کوردستان.
486 تیرێژ تیرۆژ. بڕوانە تیرۆژ.
487 تیرەوان بە کەسێک دەگوترێ کە لە تیرهاویشتندا شارەزا بێ.
488 تیشکۆ بریقەدار، ورشەدار.
489 تیگریس 1. تیگر لە ریشەی وشەی تیر یان تیژ وەرگیراوە کە ئەوێسایی یەکەشی دەبێتە: تیرا بە واتای توند و بەلەز؛ 2. تیگر نێوی کۆنی چۆمی (دیجلە) یە. بڕوانە دیجلە.
490 تیلەبڕ 1. مسۆگەرکردنی کارێک بە گۆشەی چاو؛ 2. جۆرێک بڕین و بڕشتە لە کاری درووماندا.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!