| 471 |
تاڤکۆ |
1. تەڤکۆ، تەواوکۆ؛ 2. رێکوپێک و گردکۆ؛ 3. تیشکی خۆر و مانگ؛ 4. رێژنەبارانی بەخوڕ؛ 5. نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە. |
| 472 |
تووسرکان |
نێوی یەکێ لە شارۆچکە لوڕنشینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە کە سەر بە ئوستانی هەمەدانە و ئێرانییە فارسزمانەکان وا بانگاشە دەکەن کە (صلاح الدین ایوبی) لەوێ لەدایکبووە. |
| 473 |
تۆژەر |
لێکۆڵەرەوە، کەسێک کە بە بنج و بناوانی باسێ یان کارێکدا دەڕوا. |
| 474 |
تۆسان |
بەڕێوەبەری لەشکر، رێکوپێکخەری سانی لەشکر، فەرمانبەری لەشکر لە کاتی سان و رێژەدا. ساڵی 1977 ی زایینی (لەدایکبوون)، کە میوانی کۆچکردوو عەبدوڵڵاخانی دزڵی بووین، گوتی: هەر لەشکرێکی عەشایەریی، تۆسان و سەرسانی هەبوو، کە کاروباری لەشکریان لە ئەستۆ دەگرت. |
| 475 |
تۆسن |
سەرکێش، ناڕام. |
| 476 |
تۆشماڵ |
سەرگەورەی بنەماڵە و هۆز. |
| 477 |
تۆشەن |
1. نێوی گیایێکە کە بۆ دەرمان بەکار دێ؛ 2. نێوی کێوێکە لە کوردستان . |
| 478 |
تۆکان |
نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە. |
| 479 |
تۆکمە |
بەهێز، زۆردار. |
| 480 |
تۆڵاش |
تۆڵاشەدار، پارچە و کەرت و کوتی دارێک کە بە ترێشتە دادەتراشێ. |