# ناو مانا
461 تاراو رۆییشتووی بێ گەڕانەوە.
462 تاراک 1. کەمە یان چەمەرەی دەف؛ 2. هەڵوەدا و دوورکەوتە.
463 تاژان 1. لکی باریکی دار، لقی زراوی درەخت؛ 2. تازیانە؛ 3. وێران، خاپوور؛ 4. گوندێکە لەنێوان ئەتابەک و میریۆسف لە لای (بلەکێ) لە ناوچەی بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ 5. تاژان دەگەڵ تاڵان دێت؛ (گوند تاڵان و تاژان کرا).
464 تاژدین دەوڵەمەندێکی ئەفسانەیی یە کە لە زۆربەی چیرۆکە کوردییەکاندا هەیە و مرۆڤێکی باش و خێرانکار بووە؛ لە بەیتی (مەم و زین) دا تاژدین کوڕی وەزیری برایم پاشای یەمەنە و مێردی خاتوو (ئەستی) یەی خوشکی خاتوو (زین) ە و لەو بەیتەدا بە (قەرەتاژدین) نێودێرە.
465 تاشان 1. هەڕەشە و گوڕەشە؛ 2. خولقاندن و وەدیهێنان‌؛ 3. سزادان، جزیادان.
466 تاشک گورجوگۆڵ و بەکار.
467 تاشکۆ 1. گورج و بەکار؛ 2. رێک و پێک؛ 3. نێوی کوردیی گوندێک بووە لە کوردستانی ترکیە کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
468 تانۆک تەیمان، پەرژین.
469 تاوک جۆرێک داری قایم و بتەوە کە گۆپاڵ و گۆچانی لێ دروست دەکەن.
470 تاڤرا چیایەکە لە ناوچەی (دەرسیم) لە باکووری کوردستان.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!