# ناو مانا
431 پێناو 1. هۆ، لەبەر؛ 2. فیدابوون. (لەپێناوت دەنێم سەر و .... گیان)
432 پێوار نادیار، نەدیار، نەلەبەرچاو، غەیب.
433 پێوان رادە و رێژە گرتنی شتێک بە هەنگاو، کیلۆ، ربە یان شتێکی دیکە.
434 پێوەر 1. رووبەرپێو؛ 2. پۆی تەون؛ 3. ئەندازە.
435 پێڵوو پەڵکی چاو، پێڵووی چەم، پێڵی چاو.
436 پەترۆ قرتماخە، تێ، تۆژگ، توێژی تەنکی سەربرین، برینێک تازە توێژی بەستبێ، برینی پەترۆبەستە.
437 پەترۆسا نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
438 پەرجوو پەرجۆ، مۆجزات، کەرامات.
439 پەرچان 1. لە دڵ گرتن، (مەپەرچێنە دڵ)؛ 2. خوارکردنەوەی بزمار و شتی وا؛ 3. کۆی پەرچ و پەرژین.
440 پەرمان 1.وشەی پاشگری بەخۆداپەرمان، بە واتای لە خۆڕادیتن، بڕوا بە خۆیی؛ 2. رەوینەوە سڵکردن.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!