# ناو مانا
421 پیرۆت 1. ئەم نێوە لەناوچەی (مەنگوڕان و سوێسنایەتی و گەورکان) مشەمەرە و نازازنرێ یانێ چی؟! 2. شارێکە لە یۆگۆسلاوی؛ ئەگەر هەر کەسێک ئەو رۆمانەی کە (ئاناتۆڵ فرانس) نووسیویەتی و کاک موحەممەدی قازی وەریگێڕاوەتە سەر فارسی خوێندبێتەوە، دەزانێ چەند جار نێوی پیرۆت لەو رۆمانەدا هاتووە و بۆی دەردەکەوێ کە نێوی پیرۆت تەنیا لە نێو کورددا باو نییە و بەڵکوو لە ناو گەلانی دیکەشدا هەیە. دیارە نە تەنیا ئەم نێوە، بگرە زۆر نێوی دیکە هەیە کە بە ناو گەلانی دنیادا بڵاو بۆتەوە و هەر نەتەوەیەکیش بە شێوازی زمانی خۆی دەکاریان دەکا و دەیانبێژێت. من لەو باوەڕەدام ریشەی (پییەر Piere و پیرۆتPirot ) ئەوەندە لەیەک دوور نین و دەکرێ بڵێین لەیەک بنەماڵەن.
422 پیرۆسا نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
423 پێروو 1. ئەستێرەی کۆ؛ 2. منداڵی پاگرتووی فێرە رۆییشتن.
424 پێزان 1. شارەزا؛ 2. بەئەمەگ، چاکەلەبەرچاو.
425 پێشسان پێشقەرەوڵ، یەکەم کەسێ پێش کاروان یا سانی لەشکر.
426 پێشڕۆ 1. سەرجەلە، سەرگەلە، رەمکێش؛ 2. ئەو کەسەی لەپێشەوە دەڕوا، پێشەنگاو؛ 3. ئەو کەسەی بۆ کارێک پێش دەکەوێ، پێشڕەۆ.
427 پێشکەوت پێشچوو، پێشکەوتوو.
428 پێشەنگ سەرجەلەی کاروان، بەرکاروانیی، پێشڕۆ.
429 پێشەوا 1. گەورەی گشت؛ 2. رێبەر، رابەر؛ 3. نازنێوی شەهیدی هەمیشە زیندووی کوردستان، پێشەوا قازی موحەممەد.
430 پێناس 1. هۆی ناسین؛ 2. پێناسە، ناسنامە؛ 3. بوون و هەبوون بۆ ناساندن، هەستی و هەبوون.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!