# ناو مانا
411 پڵنگ 1. گیانلەبەرێکی دڕندەیە؛ 2. تێکەڵوپێکەڵ و ئاڵۆز.
412 پۆڵا 1. بەروج، ئاسنێک کە تفەنگی پێ درووست دەکەن، جۆرێک ئەردەزین یان فلسی لە ئاسن پتەوترە؛ 2. پاشنێوی هۆزی (جانپۆڵا) یە لە لوبنان کە چەندین ساڵ لە حەڵەب دەسەڵاتدار بوون و دامودەزگای سەربەخۆیان هەبوو، بەڵام حوکوومەتی سووریە بە جونبەڵاتی نێودێر کردوون و کەماڵ جونبەڵات لەم گەورەهۆزیە و ئێستا لە چیاکانی لوبنان دەژین.
413 پیاوێن نێوی گوندێکە لە ناوچەی بانە لە ڕۆژهەڵاتی.
414 پیتۆڵ فەیلەسووف
415 پیران 1. کۆی وشەی پیر بە واتای: شەخس، خاسخوا، چاک؛ 2. گۆڕی چاکان و خاسخواگەل؛ 3. پیران گوندێکە لە نێوان مەریوان و هەورامان؛ 4. تیرەیەکن کە بەشێکیان لە باکووری رانیەن و بەشێکیان لەلای مەهابادن کە سەر بە هۆزی بڵباسن. 5. پیران: بوورانەوە، لەسەرخۆچوون، لەهۆشخۆچوون؛ 6. کاتی گریان کە هەناسە ببڕێ و نەگەڕێتەوە، وەکوو: ئەو منداڵە ئەوەندە گریا، پیرانی کرد؛ 6. وشەی پیر لە کوردیدا، واتای پیاوی چاک و دیندار و خواپەرست دەدا کە (شەخس) و (چاک) یشی پێدەڵێن؛ 7. ئەو (Piere) ە ش کە نێوە و من بۆ خۆم لە هەندەران بەتایبەت لە ئورووپا بیستوومە و هەیە، هەر ئەو پیرەیە کە ئێمە بە چاک و شەخسی نێو دەبەین و لەلای وانیش هەر هەمان واتای هەیە.
416 پیرس چیایەکە لەلای (بێرات و کەپرۆک) لە ناوچەی زێبار، لە باشووری کوردستان.
417 پیرسان 1. پیر لە زمانی کوردیدا چەندین مانای هەیە: الف. پیری بەساڵاچوو؛ ب. گۆڕ، گڵکۆ؛ ت. پێشوازییکردن، بە پیرییەوەچوون؛ پیرسان لێرەدا واتە: سوڵتانی پیران، سوڵتانی چاکان؛ 2. نێوی گڵکۆی یەکێک لە پیرانی تەریقەتی سۆفیگەرییە لە ناوچەی جزیر لە کوردستان.
418 پیرمام نێوی شارۆچکەیەکی سەر بە پارێزگای هەولێرە.
419 پیرمان نێوی چیایەکە لە ناوچەی ئیلام.
420 پیرکان نێوی کانیی و کێوێکە لە ناوچەی عەفرین لە رۆژاوای کوردستان
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!