# ناو مانا
401 پاڵنگان پاڵەنگان، پڵنگان، گوندێکی کۆنە لە ناوچەی سنە سەر بە هەورامان. بڕوانە پاڵەوان. نێوی پاڵنگان و ئەسپەرێز و چەمچەماڵ لەگەڵ نێوی زۆر گوندی دیکە کە ئێستاش لە کوردستان ماون، لە گاتاکانی زەڕدەشتدا هاتوون.
402 پاڵکان پاڵەکان، کۆنترین هۆزی شارنشین و کۆنترین عەشیرەتی کوردن کە لە سەردەمی شاعەباسی سەفەویدا هەڵداژراونەتە خۆراسان.
403 پاڵە 1. سەپان، کرێکار؛ 2. شاری زەڕدەشتییەکان یان گاورەکان. بڕوانە (پاڵەوان).
404 پاڵەوان 1. رنجبەر، پاڵە، سەپان؛ 2. پەڵە دەخڵی نەدووراو؛ 3 مرۆڤی زۆردار و بەهێز؛ 4. دارێ کە دەخرێتە بن کاریتەوە؛ 5 فەرمانبەری شار؛ 6 پاڵە: شاری ئەو کوردانەی کە لە کۆندا سەر بە ئایینی زەڕدەشتی بوونە؛ 7. شاری گاوران؛ 8. دەربار و دیوەخانی گەورەپیاوان؛ 9. نێوی کۆنی دیالێکتی کەڵوڕی کە لە ئێراندا فارسەکان بە هەڵە پێی دەبێژن: زبان پهلوی (فارسی میانه) لە راستیدا زووانی کوردەکانی باشووری ئێرانە، هەرچەند ئەم زاراوەیە ئەشکانییەکان و ساسانییەکان بەکاریان هێناوە و قسەیان پێ کردووە؛ وشەی (پالەوی)، زاراوەی ئەو کوردانەن کە بە زاراوەی (کەلهوڕیی) و (فەیلی) و (لەکیی) قسە دەکەن و لە وشەی (پاڵە) وەرگیراوە؛ (فەیلی)ش لە بنەڕەتدا (پالەوی) بووە و عەرەب ئەم وشەیەی گۆڕیوە بۆ (فەهەلەوی) و دواتر بووە بە فەیلی!؛ دوکتۆر موعین له وشەدانەکەیدا ئاماژەی پێ کردووە.
405 پایەدار خۆڕاگر، قاییم، راوەستاو.
406 پسپۆڕ 1. لێزان، شارەزا و کارزانی کار؛ 2. لێوەشاوە لە لۆری کاردا.
407 پشتیوان 1. پاڵپشت؛ 2. هاریکار، یاریدەدەر؛ 3. داری دەرگا داخستن؛ 4. قایمکەری دیواری شکستە.
408 پشکۆ سکڵ، پۆلوو، پەرەنگ، پەنگر.
409 پلان 1. گەڵاڵە و کەین و بەین بۆ کارێک؛ 2. نێوان، ئاشنایەتی؛ 3. نەخشە و پیلان.
410 پووریا 1. میمکەزاگ، خوشکه ‏زاگی باب یان دایک؛ 2. رێک و پێک.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!