391 |
پاتەک |
نێوی باوکی نیگارکێشی بە رەتەوە کورد، (مانیی) بووە. |
392 |
پارۆنیک |
خەندەکی دەوری ماڵ، لە کۆندا لێیان دەدا بۆ بۆ پاراستن و بۆ نیشانەکردنی سنووری خانوو. |
393 |
پارێز |
1. خۆپاراستن، دووریگرتن لە خۆراکی ناساز لە کاتی نەخۆشیدا؛ 2. نیشتنەپارێز بۆ راو، دانیشتن لە کۆڵیتدا بۆ نەچیر. |
394 |
پازووک |
پازووک لەو کوردانە بوون کە پێشتر سەر بە ئایینی ئێزیدییەکان بوون و لە باکووری کوردستان دەژیان، بەڵام دوایی لە شەڕی نێوان سەفەوی و عوسمانیدا بەناو ئێراندا بڵاوەیان پێ کرا و بوون بە تورک و فارس و ئایینی شیعەیان قەبووڵ کرد. |
395 |
پاشکۆ |
کیسە یان ئەو خورجینەی کە سووار لە پاشی وڵاخی دەبەستێ و شتی تێدەخا بۆ ناو رێگا. |
396 |
پاشەنگ |
1.هێشووی ترێ؛ 2. تۆوی خەیار کە هەڵیدەگرن بۆ چاندن یا وەشاندن. |
397 |
پاوێر |
جێگای پاڵدانەوه، جێگای پشتدانەوه. |
398 |
پاوەر |
کەفیل و زامن، وەکوو: کێ دەبێتە پاوەرت. بڕوانە دەستەبەر. |
399 |
پاکۆ |
1. خاوێن، پاقژ، پاگژ. (با خەرمانەکە پاکۆ کەین، ئەوسا بار دەکەین)؛ 2. باوەشەگیای نەبەسراو، هێندەی لەبن باخەڵ بنرێ؛ 3. گیای دووراوی بەسەریەکداکراوی نەبەسراو. |
400 |
پاکۆسا |
نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باشووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە. |