381 |
بەواز |
خۆشحاڵ و بەکەیف. |
382 |
بەڕوێن |
گوندێکە لە باشووری هەڵەبجە، لەبەری شەمێران لە باشووری کوردستان. |
383 |
بەڕۆژ |
1. بەربەرۆچکە؛ 2. گوند یان مەزرای رووبە رۆژ؛ 3. لەرۆژدا. |
384 |
بەیار |
باهێر، بایەر، زەوینی دێم، زەوینی نەکێڵدراو. |
385 |
بەیتاس |
گوندێکە لە 50 کیلۆمیتری شاری مهاباد، کە رێگای مهاباد بۆ سەردەشت بەبەر ئەم گوندەدا تێدەپەڕێ. 1. (بەت) لە زمانی مادیدا واتە گەورە و مەزن، کە هەمان وشەی (بەد)ی پاشگری وشەی (مووبەد)ە، کە لە موو یان موغ و بەت پێکهاتووە؛ 2. موغ واتە بەرپرسی ئایینیی زەڕدەشتییەکان و بەد و بەت و پەت و باد و پات، واتە گەورە و مەزن کە بەسەر یەکەوە، دەبێتە گەورەی زەڕدەشتییان؛ (بەت) لەگەڵ وشەی (بەیت)ی کوردیی کە ریشەکەی لە (پاد)ی ئاوێستایی و (پۆیێت)ی لاتینی کە هەردووکیان واتای شیعریش دەدەن نزیکە و دوور نییە یەک ریشە بن. بڕوانە هۆنیا لە بەشی کچان. ئاس لە زمانی مادیدا بە مانای مەڵبەندە، کە ستێن و ستان و ئوستان و ئاستان، هەر لەو ریشەیەن. لە زمانی پەهلەویدا، ئەو وشەیە بۆتە وستان. لە کارنامەی ئەردەشێری پاپەکانیشدا، شارستێن، شتەروستان نووسراوە. بەیتاس کە لە بنچینەدا بەتئاس بووە، واتە مەڵبەندی گاوران. لە کوردستان ئاوایی دیکەشمان هەنە کە پاشگرەکەی (ئاس)ە وەکوو: سوێناس لە مەڵبەندی گەورکی مەهاباد، کە سوێئاس بووە بەمانای مەڵبەندی نوور؛ هەروەها نەڵاس لەلای سەردەشت کە وێدەچێ نێڵئاس بووبێ کە واتای مەڵبەندی ئاور دەدا. بڕوانە بۆ گۆران. |
386 |
بەیتۆ |
1. بەیتی بچووک، حەیرانۆک؛ 2. یەکێ لە هەواکانی مۆسیقای کوردی. بەیت لە زمانی کوردیدا واتای چیرۆک دەدا و هیچ پێوەندییەکی بە (بێت) عەرەبییەوە کە مانای ماڵ دەدا، نییە. بڕوانە بەێتاس لە بەشی کوڕان و هۆنیا لە بەشی کچان. |
387 |
بەیرەم |
1. بەگرام، بەغرەم، ئەم نێوە لە بنەڕەتدا و لە سەردەمی پێش هاتنی زەڕدەشتدا بەگرەم بووە، بە واتای جەژن، دوایی تورک وەریانگرتووە و بە نێوی خۆیان تۆماریان کردووە؛ وشەکە لە دوو وشەی (بەگ یان بەک و رام) پێکهاتووە و واتای جەژنی ئاگر دەدا؛ 2. واتای دیکەشی هەیە کە دەکاتە: باریە، لۆس، لۆسە، نوێڵ، کە ئاسنێکی گەورە و ئەستوورە بۆ جێبەجێکردنی جەستەی گەورە لە کاردا. بڕوانە بۆکان. |
388 |
بەیسە |
بە زاراوەی هەورامی واتە سەهۆڵ، شەختە، رچە. |
389 |
پاپەک |
نێوی باوکی ئەردەشیری یەکەم دامەزرێنەری پاشایەتی ساسانییەکانە کە بە ئەردەشێری پاپەکان نێوی دەرکردووە و دوایی بووە بە بابەک. پاپەک بە ریشە کورد بووە و لە کارنامەی ئەردەشێری پاپەکاندا ئاماژەی پێ کراوە؛ دیتنی دیکە دەڵێن: پاپەک نێوی باوکی دایکی، ئەردەشێر بووە. |
390 |
پاتیس |
نێوی یەکێ لە فەرمانڕەواکانی گۆتی بووە کە 2500 ساڵ بەر لە زایین شوێنی دەسەڵاتداریی لە شاری (لاگاشدا) بووە. |