371 |
بەلەز |
بەپەلە، کەسێ که کارێک زوو ئەنجام دەدا و بەپەلەیە. |
372 |
بەمۆ |
1. نێوی جۆرێک کەتیرەیە. 2. کێوێکە لە کوردستان کە لە نێوان قەسری شیرین و دەربەندی خان و خانەقین هەڵکەوتووە. |
373 |
بەندێر |
1. کەسێک کە لە بەند و بەندان شارەزا بێ؛ 2. بەیتبێژی چاک و وریا؛ 3. بەیتبێژ و فڕاوێژی زیرەک؛ 4. ئاڵا، بەیداخ. |
374 |
بەندەن |
1. بەنەن، کەژ، کوێستان؛ 2. لەش جەستە، بەدەن. |
375 |
بەندەوار |
بەهیوا، بەتەما. وەکوو: بەندەوارێ تەمە، واتە: بەهیوای تۆم یان بەتەمای تۆم، یان چاوەڕوانی تۆم. |
376 |
بەنگین |
1. بەنگینە؛ 2. پیاوی باوەڕپێکراوی ئاغا؛ 3. خۆشەویست و جێگای بڕوای ئاغای گوند لە کوردەواری کۆندا؛ بۆ نموونە لە کوردەواریدا کۆندا، کاتێک ئاغا و بەگەکانی کوردستان نۆکەریان راگرتووە، هەر نۆکەرێک بە پێی چاکە و زەحمەتی خۆی بەرانبەر بە ئاغا، نازنێوی وەرگرتووە و بووە بە جێگای باوەڕی ئاغا. نازنێوەکانیش، لە خوارەوە بۆ سەرێ، بریتی بووە لە: چاپەز، نۆکەر، مەیتەر، میراخوڕ، بابنۆکەر! بابنۆکەر، دوایین پلەی خزمەتکارییە لە لای ئاغا کە ئیتر پاش ئەوە هەر کام لەو بابنۆکەرانە جێگای بڕوای ئاغا بن، بە (بەنگین) بانگ دەکرێن؛ 4. زیرەک و لەجێگا چەقیو لە کاتی تەنگانەدا؛ 5. وەکوو گەڵای دار؛ وەکوو نیشانە؛ 6. نێوی کوڕی وەزیری برایم پاشای (یەمەن) ە لە بەیتی (مەم و زین) دا. بەنگین لەگەڵ (کاکەمەم) پێکەوە گەورە دەبن و دوایی بەنگین دەبێ بە نۆکەری بەوەفا و هەتاهەتایی کاکەمەم لە چیرۆکەکەدا. |
377 |
بەنگینە |
نازنێوی حاجی باقری شاعیری خەڵکی سلێمانی بووە، کە هۆنراوەی حەماسی زۆری هەیە. بڕوانە: بەنگین. |
378 |
بەهران |
کۆی وشەی (بەهر)ە واتە: پار، بەش، پشک. (لە بەهران بێبەهرە بووم). |
379 |
بەهرێز |
پارێز، تەکینەوە لە هەندێ خواردن که دوکتۆر دەڵێ. |
380 |
بەوار |
1. بەجێگە و شوێن؛ 2. کوێستان یا چیایەک کە سازگار و لەبار بێ بۆ هەڵدانی رەشماڵ و دانانی هەوار. (کوێستانێکی بەوار و خۆشە). |