# ناو مانا
351 بەرشا نێوی کوردیی کێوێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
352 بەرشۆ وشەیەکی هەورامییە واتە: هەستێ، رابێ، هەڵبێ. (دەنگو ئاوازەش بەرشۆ جە هەرماڵ). واتە دەنگ یان ئاوازی لە هەر ماڵێک هەستێ.
353 بەرگین 1. بە بەرگ داپۆشراو؛ 2. یەکەمین؛ 3. پێشینە، لەمێژینه.
354 بەرهان نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
355 بەرهەم 1. بەهرە؛ 2. داهات؛ 3. بەش؛ 4. بەروبۆ.
356 بەرواژ نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
357 بەرکان نێوی هۆزێکی کوردە لە کوردستان.
358 بەرکۆ 1. قەرپۆسی زین؛ 2. بەرکوتی دەخڵ؛ 3. لای ژێرووی خەرمان.
359 بەرین 1. بەرگین، یەکەمین؛ 2. بەربڵاو، هەراو.
360 بەزان 1. بەزین، شکست خواردن؛ 2. غاردان، هەڵاتن، هەڕاکردن؛ 3. دابەزین لە سواریی.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!