| 341 |
بەرزام |
نێوی باپیرە گەورەی مانی نەقاشی بە رەتەوە کوردە به گێڕانەوەی مێژوو. |
| 342 |
بەرزان |
1. شوێنی بەرز و بڵند؛ 2. چیا و کوێستانی سەخت و رژد؛ 3. شوێنە مێنگەی هۆزی بەنێوبانگی بارزان که عەشیرەتی ئازا و شۆڕشگێڕی بارزانی لێ هەڵکەوتووە و مەلا مستەفای بارزان رۆڵەی ئەو عەشیرەتە و لەو دیارەیە. |
| 343 |
بەرزۆ |
1. برزۆ، باڵابەرز؛ 2. نێوی کوڕی زۆراوی کوڕی رۆسەمی زاڵ بووە. |
| 344 |
بەرزیا |
باڵابەرز. ئەم نێوە هی سەردەمی مادەکانە کە کوری داریووش بووە. |
| 345 |
بەرزیلان |
1. کایەی شێر و خەت؛ 2. جۆرێک یاریی یە کە بە پووڵ و پارەی ئاسن دەکرێ و وەکوو شێر و خەت هەڵیداوێن. |
| 346 |
بەرزین |
1. بە جووانووی ئەسپ دەڵێن کە کاتی زینکردنی هاتبێ؛ 2. کێوێکە لە نێوان سابڵاخ و سەردەشت کە چەمی لاوێنی بە بەردا دەڕوا؛ 3. نێوی ئاورگە، کانەئاگر، یان (ئاتەشگە) یەکە لەلای خوراسان کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی زەڕدەشت. |
| 347 |
بەرسام |
نێوی یەکێ لە سەردارەکانی یەزگردی ساسانی بووە. |
| 348 |
بەرسان |
پێشقەرەوڵ، ئەو کەسەی کە لە پێش لەشکرەوە رێ دەکا، یان ئاڵاهەڵگری سانە. بڕوانە سان. |
| 349 |
بەرسۆ |
نێوی کوردیی کێوێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە. |
| 350 |
بەرسەن |
دۆشاوی رەش کە لە ترێ یان توو دەگیردرێ. |