331 |
بەخشندە |
دەست و دڵ ئاوەڵا. |
332 |
بەخشین |
1.خێرکردن، ئێحسان کردن؛ 2. لێبوردن. |
333 |
بەخێو |
1. ئاگاداری، سەرپەرشتی؛ 2. حەوانەوە، ئێوەت. |
334 |
بەدران |
بەو شەوەی دەگوترێ کە مانگی چواردە هەڵدێ. |
335 |
بەدرە |
1. کیسەیەک بووە کە لە کۆندا پارە و زێڕ و شتی وایان تێدا هەڵگرتووە؛ 2. نێوی یەکێ لە سەردارەکانی خەشایارشای پاشای مادەکان بووە؛ 3. نێوی شارێکە کوردنشینە لە ناوچەکانی خوارووی باشووری کوردستان کە کوردی کەڵوڕی تێدا دەژیا، بەڵام حکوومەتی بەعس کردی بە عەرەبنشین و زمانی کوردیی لە پاشماوەی ئەو کوردانەی کە لەوێ مابوون قەدەخە کرد و لەناو عەرەبدا تواندنییەوە، هەرچەند ئێستاش هەستی کوردایەتییان هەر ماوە بەڵام زەبری زۆریان وێکەوت. |
336 |
بەدیل |
1. نۆگە، نۆرە، سەرە؛ 2. لەجێگە، ئاڵترناتیڤ. |
337 |
بەرات |
1. مزەی وەرزی رەنجبەر؛ 2. مووچەی هەمیشەیی؛ 3. رسق و رۆزی بەشکردن؛ 4. نووسراوەیەک کە بە هۆی ئەوەوە پەرداختی پووڵ یان پارەیەک دەدرێ بە کەسێکی دیکە. |
338 |
بەرامسین |
نێوی هۆزێکی کورد بووە لە ناوچەی عەمارە لە باشووری کوردستان. ئەوەش نێوی هەندێ لەو هۆز و بنەماڵە کوردانەی کە لە درێژەی مێژووی باشووری کوردستاندا لەناو چوون و نەماون: (بادین، بەیرەم، پیرمان، جەمێش، جوودی، جەویر، چیان، چەتان، شاهین، زرکان، کەوار). |
339 |
بەردین |
کوچکین، لەبەرد سازکراو، لەسەنگ داتاشراو. |
340 |
بەردەشان |
1. چیای یەکپارچە بەرد، شوێنی سەخت و ئاسی، کەلی یەکپارچەبەرد؛ 2. نێوی گوندێکە لە ناوچەی (مەرگە) کە (عەلی بەردەشانی**) بەیتبێژی بەنێوبانگ لەوێ ژیاوە. |