311 |
بینا |
زۆربین، چاوتیژ، پێچەوانەی نەبین. |
312 |
بینگۆل |
بینگۆل، بنگۆل؛ 1. شاری پەنا گۆماو؛ 2. باژێڕ و ناوچەیەکە لە باکووری کوردستان. |
313 |
بینەوار |
پشوو لە سەر خۆ، ئارام و هێور. |
314 |
بێباک |
نەترس، ئازا و بەکار. |
315 |
بێبەش |
بێوەر. |
316 |
بێتوات |
1. بێتواتە، جێگای گەورەبەغی زەڕدەشتییەکان؛ 2. ناوچەیەکە لە دۆژ (رانیە و دۆڵی بالیسان) لە باشووری کوردستان. |
317 |
بێرکۆت |
1. شوێنی چڕ و بژوێن کە بۆ ئاژەڵداری لەبار بێت؛ 2. گوندێکی بچووکە لە پەنا هەولێر کە عەبدوڵڵا پەشێوی شاعیری لێ لەدایک بووە. |
318 |
بێرۆڤ |
دەوەنێکی لێڕەوارییە. |
319 |
بێزار |
وەڕس، جاڕز، هەراس. |
320 |
بێستوون |
نێوی چیایەکی سەخت و بەرزە کە لە دۆژ شارەکانی کامیاران و هەمەدان و کرماشاندا هەڵکەوتووە و نزیک بە چیای "پەڕاو" ە و شاری بێستوونیش لەپەنای ئەم چیایە هەڵکەوتووە؛ ئەم نێوە لە بنەڕەتدا بەغستێن یان بەغستەن بووە، (بەغ) واتە: خودا، خولقێنەر، (ستێن یان ستەن)یش: جێگا و شوێن. بێستوون یان بەغستەنیش واتە: جێگای خودا یان خولقێنەری گەلانی بەر لە زەڕدەشتییەکان. |