# ناو مانا
291 بلیمەت هەڵکەوتە، کەموێنە.
292 بلێز وەرزشکار، کایەکار، گەمەکار. لە زاراوەی کرمانجیدا لیزتن واتە: کایەکردن. وەکوو ئەزێ دلیزم، یانێ من کایە دەکەم.
293 بنار 1.داوێنی کێو بەرەو دەشت؛ 2. گەورەی ماڵ؛ 3. سەرۆکی خێزان؛ 4. دەمەقاڵە؛ 5. وردەگلەیی. وەکوو: ئەو دەمەقاڵەیە چی بوو؟ هیچ نەبوو وردە بنارێ بوو!
294 بندین تەختی چۆم و رۆبار، بنی چەم، کەفی رۆخانە.
295 بنژیل پاژینە، خشوخاڵ و دەخڵودانی بن بێژنگ.
296 بنەوان 1. بنەوا، ئەو کەسەی کاری ناو ماڵ بەڕێوە دەبا؛ 2. قاعدە.
297 بوار 1. بەهار؛ 2. تەنکایی ئاو کە رێی هاتوچۆ بدا؛ 3. هەل، فرجە.
298 بووبان 1. ببوونایە؛ 2. گوندێکە لە پەنا شاری پێنجوێن لە باشووری کوردستان .
299 بڕوا لە شتێ دڵنیا بوون، بڕوا بە کەسێ کردن. بڕوانە باوەڕ.
300 بڕیار 1. پەیمان؛ 2. مەرج؛ 3. تەسمیم؛ 4. قەرار.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!