261 |
باوێزە |
باوەرێن، ئەو میوەیەی کە با لە داری بەر دەداتەوە. |
262 |
باوێژ |
باهاوێژ. بڕوانە باوێژان. |
263 |
باوێژان |
باهاوێژ، باوەژێن، باشێنەر، کوولری ساردکردنەوەی ناو ماڵ یا شوێنێکی دیکه، باهاوێژ، دەزگا یان کەرەسەیەک کە با باوێژێ. |
264 |
باوێن |
بڕوانە باوەزێن. |
265 |
باوەر |
1. بە زاراوەی هەورامی وشەی فەرمانە واتە: بێنە، بێرا، وەرێنە؛ 2. جۆگەی ناو دەخڵەجاڕ. |
266 |
باوەز |
1. کاتی هەڵکردنی با؛ 2. پووش و پەڵاش یان شتێک کە با بیهێنێ. |
267 |
باوەزان |
شوێنێ کە با نەیگرێتەوە. شوێنێکی سارد و باوەزە. |
268 |
باوەزێن |
باوەشێن، باشێنەر، باهاوێژ، کوولری ساردکردنەوەی ناو ماڵ یا شوێنێکی دیکه، باهاوێژ، دەزگا یان کەرەسەیەک کە با باوێژێ. |
269 |
باوەند |
1. باوەن، بابەند، باوەند، باگر، شتی قاییم کە بەر بە با بگرێ؛ 2. رەسەن، نەجیب؛ 3. نێوی سەرۆک هۆزی باوەندییەکان بووە؛ باوەندییەکان بە رەگەز کورد بوونە و لە سەدەی 4 ی کۆچیدا، ماوەیەک بوون بە دەسەڵاتداری باکووری ئێران و دوایی خارەزمییەکان کوتایانە سەریان و لە دەسەڵات کەوتن. |
270 |
باوەڕ |
1 ئیمان؛ 2 سنووری نێوان دوو زەوی، کەوشەنی نێوان دوو کێڵگە. باوەڕ و بڕوا، دوو مانای جیا لە یەکیان هەیە. بڕوانە بۆ بڕوا. |