# ناو مانا
251 بانیس 1. شوێنی تەخت و راسا؛ 2. دەشتی پان و بەرین.
252 باهوو 1. باهۆ، هاولفی وشەی (شان و باهۆ)؛ 2. قووڵ، کوور؛ 3. وەرەقەکردنی دیوار و ئەشکەوت و خەندەقی دەوری باخچە و شتی وا؛ 4. لاشیپانەی دەرگا؛ 5. ئاڵووەداری دارەڕا؛ 6. شاهێنی تەرازوو؛ 7. ئاسۆگ، کەناری ئاسمان؛ 7. ئاسۆ؛ 8. دارێکی شووشەییە دەکرێ بە چووارچێوەی دەرگا و پەنجەرە و شتی دیکە.
253 باهۆ شان و باهوو، شانوپیل.
254 باهۆز بای بەهێز، گەردەلوول، کێژەڵووکە، گژەبا.
255 باهێر 1. بایەر، بەیار، زەوینی نەکێڵراو؛ 2. سەرگەردان و سەرلێشێواو.
256 باوان 1. ماڵەبابی بووک و ژن؛ 2. لەلای ئەوان، لەکن ئەوان؛ 3. هۆزێکی گەورەی کوردە کە لە مێژووی کوردستاندا نێویان هەیە و دانەری شاری (سلێمانی)ن. بڕوانە بۆ بابان.
257 باوزێ گوندێکە بەرانبەر بە چیای ئاسۆس لە ناوچەی دووکان لە باشووری کوردستان.
258 باویلکە پەپوولەپاییزە، گیایەکی تۆپی گرژنی شێوە تۆسییە کە سووکە پاییزان بە دەم باوە بڵاو دەبێتەوە، شەلەمینکەرە.
259 باویلە بڕوانه باویلکە.
260 باوێر باوێرە، شوێنێ کە با نەتوانێ لێی بدا، یان زەفەری پێ ببا.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!