| 241 |
باگار |
سەر سینگی تەپۆڵکە و چیا کە با بیگرێتەوە. |
| 242 |
باگر |
باگا، رۆچنەی با، بە شوێنێک دەگوترێ کە با بیگرێتەوە، یان با بگرێتە خۆی. |
| 243 |
باگردان |
1. بانگلێر، بانگردێن؛ 2. نێوی گوندێکە لە ناوچەی مەنگوڕان لە نێوان مەهاباد و سەردەشت. |
| 244 |
باگرۆ |
بای توند، بای زەمەن. (لەبەر باگرۆ راومان پێناکرێ). |
| 245 |
بالیان |
1. نێوی هۆزێکی کوردە لەلای شاری (خۆی)؛ 2. هەروەها ناوچەیەکی کوردنشینی سەر بە (مووسڵ) ە، لە باشووری کوردستان. |
| 246 |
بالیسان |
1. شوێنی بەرز و پڕ لە بژوێن؛ 2. گەورە گوندێکە لە نزیک شاری هەولێر لە کوردستان. |
| 247 |
بالێتان |
1. شوێنی بەرز و هەڵاتوو؛ 2. چووکە گوندێکی ناوچەی سەردەشتە لە داوێنی چیای ئالان، نزیک بە گوندی مۆلێتان لە کوردستان. |
| 248 |
بامەڕنی |
1. هۆزێک کە ئیش و کاری ئاژەڵداریی بووبێ؛ 2. نێوی هۆزێکی کوردە؛ 3. گەورەگوندێکە بەرانبەر چیای سووارەتووکە لە باشووری کوردستان. |
| 249 |
بانا |
ئوڵفەت بەستن بە یەکێکی دیکە، هۆگر بوون. |
| 250 |
بانیا |
بانیان، دەشتی بەرز، شوێنی بەرز. |