11 |
پاکۆ |
1. خاوێن، پاقژ، پاگژ. (با خەرمانەکە پاکۆ کەین، ئەوسا بار دەکەین)؛ 2. باوەشەگیای نەبەسراو، هێندەی لەبن باخەڵ بنرێ؛ 3. گیای دووراوی بەسەریەکداکراوی نەبەسراو. |
12 |
پاکۆسا |
نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باشووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە. |
13 |
پاڵنگان |
پاڵەنگان، پڵنگان، گوندێکی کۆنە لە ناوچەی سنە سەر بە هەورامان. بڕوانە پاڵەوان. نێوی پاڵنگان و ئەسپەرێز و چەمچەماڵ لەگەڵ نێوی زۆر گوندی دیکە کە ئێستاش لە کوردستان ماون، لە گاتاکانی زەڕدەشتدا هاتوون. |
14 |
پاڵکان |
پاڵەکان، کۆنترین هۆزی شارنشین و کۆنترین عەشیرەتی کوردن کە لە سەردەمی شاعەباسی سەفەویدا هەڵداژراونەتە خۆراسان. |
15 |
پاڵە |
1. سەپان، کرێکار؛ 2. شاری زەڕدەشتییەکان یان گاورەکان. بڕوانە (پاڵەوان). |
16 |
پاڵەوان |
1. رنجبەر، پاڵە، سەپان؛ 2. پەڵە دەخڵی نەدووراو؛ 3 مرۆڤی زۆردار و بەهێز؛ 4. دارێ کە دەخرێتە بن کاریتەوە؛ 5 فەرمانبەری شار؛ 6 پاڵە: شاری ئەو کوردانەی کە لە کۆندا سەر بە ئایینی زەڕدەشتی بوونە؛ 7. شاری گاوران؛ 8. دەربار و دیوەخانی گەورەپیاوان؛ 9. نێوی کۆنی دیالێکتی کەڵوڕی کە لە ئێراندا فارسەکان بە هەڵە پێی دەبێژن: زبان پهلوی (فارسی میانه) لە راستیدا زووانی کوردەکانی باشووری ئێرانە، هەرچەند ئەم زاراوەیە ئەشکانییەکان و ساسانییەکان بەکاریان هێناوە و قسەیان پێ کردووە؛ وشەی (پالەوی)، زاراوەی ئەو کوردانەن کە بە زاراوەی (کەلهوڕیی) و (فەیلی) و (لەکیی) قسە دەکەن و لە وشەی (پاڵە) وەرگیراوە؛ (فەیلی)ش لە بنەڕەتدا (پالەوی) بووە و عەرەب ئەم وشەیەی گۆڕیوە بۆ (فەهەلەوی) و دواتر بووە بە فەیلی!؛ دوکتۆر موعین له وشەدانەکەیدا ئاماژەی پێ کردووە. |
17 |
پایەدار |
خۆڕاگر، قاییم، راوەستاو. |
18 |
پسپۆڕ |
1. لێزان، شارەزا و کارزانی کار؛ 2. لێوەشاوە لە لۆری کاردا. |
19 |
پشتیوان |
1. پاڵپشت؛ 2. هاریکار، یاریدەدەر؛ 3. داری دەرگا داخستن؛ 4. قایمکەری دیواری شکستە. |
20 |
پشکۆ |
سکڵ، پۆلوو، پەرەنگ، پەنگر. |