# ناو مانا
181 بەواز خۆشحاڵ و بەکەیف.
182 بەڕوێن گوندێکە لە باشووری هەڵەبجە، لەبەری شەمێران لە باشووری کوردستان.
183 بەڕۆژ 1. بەربەرۆچکە؛ 2. گوند یان مەزرای رووبە رۆژ؛ 3. لەرۆژدا.
184 بەیار باهێر، بایەر، زەوینی دێم، زەوینی نەکێڵدراو.
185 بەیتاس گوندێکە لە 50 کیلۆمیتری شاری مهاباد، کە رێگای مهاباد بۆ سەردەشت بەبەر ئەم گوندەدا تێدەپەڕێ. 1. (بەت) لە زمانی مادیدا واتە گەورە و مەزن، کە هەمان وشەی (بەد)ی پاشگری وشەی (مووبەد)ە، کە لە موو یان موغ و بەت پێکهاتووە؛ 2. موغ واتە بەرپرسی ئایینیی زەڕدەشتییەکان و بەد و بەت و پەت و باد و پات، واتە گەورە و مەزن کە بەسەر یەکەوە، دەبێتە گەورەی زەڕدەشتییان؛ (بەت) لەگەڵ وشەی (بەیت)ی کوردیی کە ریشەکەی لە (پاد)ی ئاوێستایی و (پۆیێت)ی لاتینی کە هەردووکیان واتای شیعریش دەدەن نزیکە و دوور نییە یەک ریشە بن. بڕوانە هۆنیا لە بەشی کچان. ئاس لە زمانی مادیدا بە مانای مەڵبەندە، کە ستێن و ستان و ئوستان و ئاستان، هەر لەو ریشەیەن. لە زمانی پەهلەویدا، ئەو وشەیە بۆتە وستان. لە کارنامەی ئەردەشێری پاپەکانیشدا، شارستێن، شتەروستان نووسراوە. بەیتاس کە لە بنچینەدا بەتئاس بووە، واتە مەڵبەندی گاوران. لە کوردستان ئاوایی دیکەشمان هەنە کە پاشگرەکەی (ئاس)ە وەکوو: سوێناس لە مەڵبەندی گەورکی مەهاباد، کە سوێئاس بووە بەمانای مەڵبەندی نوور؛ هەروەها نەڵاس لەلای سەردەشت کە وێدەچێ نێڵئاس بووبێ کە واتای مەڵبەندی ئاور دەدا. بڕوانە بۆ گۆران.
186 بەیتۆ 1. بەیتی بچووک، حەیرانۆک؛ 2. یەکێ لە هەواکانی مۆسیقای کوردی. بەیت لە زمانی کوردیدا واتای چیرۆک دەدا و هیچ پێوەندییەکی بە (بێت) عەرەبییەوە کە مانای ماڵ دەدا، نییە. بڕوانە بەێتاس لە بەشی کوڕان و هۆنیا لە بەشی کچان.
187 بەیرەم 1. بەگرام، بەغرەم، ئەم نێوە لە بنەڕەتدا و لە سەردەمی پێش هاتنی زەڕدەشتدا بەگرەم بووە، بە واتای جەژن، دوایی تورک وەریانگرتووە و بە نێوی خۆیان تۆماریان کردووە؛ وشەکە لە دوو وشەی (بەگ یان بەک و رام) پێکهاتووە و واتای جەژنی ئاگر دەدا؛ 2. واتای دیکەشی هەیە کە دەکاتە: باریە، لۆس، لۆسە، نوێڵ، کە ئاسنێکی گەورە و ئەستوورە بۆ جێبەجێکردنی جەستەی گەورە لە کاردا. بڕوانە بۆکان.
188 بەیسە بە زاراوەی هەورامی واتە سەهۆڵ، شەختە، رچە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!