# ناو مانا
1201 ڕێبازە ئەدەبییەکان رێگەی هاتوچۆی زۆر.
1202 ڕێبوار رێوگار، رێوار، رێبگار.
1203 ڕێبین رێگەدۆزەرەوە.
1204 ڕێبەر رێوەر، پێشەوا، رابەر.
1205 ڕێچکەوان نێوی هۆزێکی کورد بووە، لە ناوچەی هایمانی لای ئآنکارا، کە بە دەستی عوسمانییەکان هەڵداژراونەتە بولغارستان و بۆسنی.
1206 ڕێژاو گوندێکە لەنێوان شارەکانی (جووانڕۆ و کرماشان) کە گەورەکانییەک و سەیرانگایەکی یەکجار خۆش و دڵگیرە و ناوچەیەکی کۆنە.
1207 ڕێژە لێرەدا بە واتای سان و خۆنیشاندانی سپا و لەشکر دێ.
1208 ڕێشان 1. رێشاندەر، رێگانیشاندەر، کەسێ کە ئینسان شارەزای رێ دەکا؛ 2. نیشانەی رێگە بۆ شارەزایی.
1209 ڕێشکاو وەهم و خەیاڵ.
1210 ڕێمان نێوی گوندێکە لە ناوچەی حەکاری لە کوردستانی باکوور‌.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!