# ناو مانا
1191 ڕۆدی ئاماژە بەوەی کە رۆژ یان هەتاوی دی.
1192 ڕۆژ هەتاو، رۆجیار، خوەرشی، خۆرەتاو.
1193 ڕۆژانکۆ نێوی هۆزێکی کورد بووە، لە ناوچەی هایمانی لای ئآنکارا، کە بە دەستی عوسمانییەکان هەڵداژراونەتە بولغارستان و بۆسنی.
1194 ڕۆژبەیان نێوی عەشیرەتێکی کوردن کە لە باشووری کوردستان دەژین و جەمیل رۆژبەیانی نووسەر و زانای بەنێوبانگ که بە دەستی حکوومەتی بەعس کوژرا و زۆڵەکورد کوشتی، لەم هۆزەیە.
1195 ڕۆژکان نێوی هۆزێکی کوردە لە کوردستان.
1196 ڕۆژەڤ وشەیەکی تازەیە بە واتای بەرنامەی رۆژانە.
1197 ڕۆسەم قارەمانی چیرۆکەئێرانییەکانە و بە پێی شانامەی فردۆسی و بەرهەمەکانی سەعدی شاعیرانی فارس، رۆسەم کورد بووە و زانایانی کورد لەم مەسەلەیە کۆڵیونەتەوە و ئەم بانگاشەیە بە راست دەزانن. کاک دەوڵەتشاهیش زیاتر لە 500 وشەی کوردیی لەناو ئەم داستانەدا دەرهێناوە و سەلماندوویەتی کە رۆسەم کورد بووە.
1198 ڕۆناس رۆژناس، کەسێک کە هەتاوناس بێ. بۆ ئاگاداریی ئەمانە هەندێ نێون کە رۆشنبیرانی زاراوەکرمانج درووستیان کردووە و داتاشراون.
1199 ڕۆناکۆ نێوی هۆزێکی کورد بووە، لە ناوچەی هایمانی لای ئآنکارا، کە بە دەستی عوسمانییەکان هەڵداژراونەتە بولغارستان و بۆسنی.
1200 ڕۆنەر دانەر، درووستکەر.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!