# ناو مانا
1171 ڕاماو لەناو فکر و بیردا ماو، سەرگەردان.
1172 ڕاماڵ 1. راستەوراست بەرخۆدان و ماشینەوە؛ 2. راوەدوو، نیانەسەر، راماصدان، راونان.
1173 ڕامتین نێوی چنگژەنێکی سەردەمی خەسرەوپەرویزی ساسانی بووە.
1174 ڕامیار 1. شووانی پەز؛ 2. رەوکەوان، ئاگاداری رەوە ئەسپ؛ 3. سیاسەتزان.
1175 ڕامیس ماچ، ڕامووسان.
1176 ڕانان خۆنیشاندان، دەرکەوتن. بڕوانە رانا لە بەشی کچان.
1177 ڕاناو 1. پیشاندراو؛ 2. پیتێک کە هێمایە بۆ نێوێک؛ 3. راناوی فەرمانی.
1178 ڕاهی نەجات، دەرباز، رزگار. (خۆزگە لەو گرفتە راهی دەبووم)
1179 ڕاهێن فێرکار، پەروەرێنەر.
1180 ڕاهێڵ 1. رایەڵ، رایێڵ، شۆڕکردنەوە؛ 2. تانوپۆی تەون.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!