# ناو مانا
1161 ڕاژۆ 1. کاریتە و دیرەگی بچووک؛ 2. گوندێکە لە کوردستانی رۆژهەڵات.
1162 ڕاژین راژێنەر، رانندە، لێخوڕ، کەسێ کە کاری لێخوڕینە.
1163 ڕاژە 1. دیرەک، کاریتە؛ 2. ئاڵووداری میچ؛ راڤەکردن، مانالێدانەوە؛ 3. کاربۆکردن، خزمەت.
1164 ڕاسپێر سفارشدەر، سەختیکەر: سەختیم کردووە بۆم بێنن.
1165 ڕاستۆ راستگۆ، ئینسانی بێدرۆ.
1166 ڕاستە 1. خەتکێش؛ 2. گوزەر، بازاڕی سەرداپۆشراو؛ 3. دارێکی دوولکە بۆ ئەزموونی راستیی و خواریی بەرداش؛ 4. جۆرێ هەڵپەڕکێ؛ 5. رێگەی بێ پێچ؛ 6. گۆشتی پشت مازە.
1167 ڕاسن 1. سوێسنەکیویلە، سۆسنەکیویلە؛ 2. هۆزێکی کوردن کە لە شاری ئاکرێی کوردستانی باشوور دەژین. سەرۆکهۆزی ئەم خێڵە (میر عەلائەدینی گەورکی) بووە.
1168 ڕاشکان بەسەرچوون، تێپەڕبوون، وەکوو شەو راشکا ئێمە هەر نەمانتوانی بچینە سەر بەجێهێنانی کارەکەمان.
1169 ڕاگا 1. سۆز یان هەوای مووزیک؛ 2. نێوی سروودێکی سەردەمی زەڕدەشتییەکان بووە.
1170 ڕاگر 1. راگیر، کۆنترۆڵ؛ 2. رێگر، چەتە؛ 3. بەرپێگر، پێشپێگر؛ 4. گیردەر؛ 5. ئاگادریکەر؛ 6. پاشبەندی وشەیە وەکوو: گوێڕاگر.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!