1151 |
وەهران |
رۆژێکە لە هەر مانگێک لە مانگەکانی ئایینی زەڕدەشتیی. |
1152 |
وەیسە |
وەیس، نێوی شێخێکە کە گۆڕەکەی لە سەر چیایەکە لە ماییدەشتی کرماشان. دەڵێن: گوایە ئەم کابرایە شا بووە و بە دیتنی مردوویەک تێکچووە و لە دەسەڵاتدارەتی دەستی کێشاوە و بووە بە سۆفی و تۆبەکار. ئەم حاڵە دەڕبڕی چیرۆکی زەمبیلفرۆشە و زۆرکەس دەڵێن: لەوانەیە هەر ئەم کابرایە بووبێ. دەبێ ئەوەش بزانین کە (وەیسولقەرەنەین) ی عەرەب، کە گۆڕەکەی لە یەمەن، لەگەڵ وەیسی ماییدەشت یەکێ نییە. |
1153 |
ڕابوون |
1. هەستان، راسان؛ 2. راپەڕین. |
1154 |
ڕابین |
هەستین، هەڵسین. |
1155 |
ڕابەر |
پێشەوا، رێبەر. |
1156 |
ڕاتب |
1. جیرە؛ 2. مووچە، بژیوێ کە دەدرێ بە کارمەندی دەوڵەت؛ 3. ئەو کەلوپەلەی راوکەر لە پشتی خۆی دەبەستێ. |
1157 |
ڕاجان |
باپیرەی زەڕدەشتی پەیامهێنەر. |
1158 |
ڕاچاو |
لەژێرچاوگرتنی هەر گیاندارێک چی ئنسان یان حەیوان بۆ کۆنترۆڵکردن لە کاتی راو یان هەر رووداوێکی دیکە. بۆ نموونە کاتێ کە دەچی بۆ راو، راوچی دەڵێ: ئەو کەروێشکەم بۆ راچاو بکەن بزانم بۆ کوێ دەڕوا. |
1159 |
ڕاژان |
1. هەژان، لەرینەوە، جووڵانەوە؛ 2. گوندێکی کوردنشینە نزیک بە شاری ورمێ لە کوردستانی رۆژهەڵات کە لە سەر رێی (گەلی)ی قاسملوو هەڵکەوتووە. |
1160 |
ڕاژانکۆ |
نێوی گوندێکی کۆن بووە، لە ناوچەی وان، لە کوردستان، بەڵام لە سەردەمی عوسمانییەکاندا نێوەکەیان گۆڕیوە بۆ تورکی. |