1141 |
وەرزی |
بەرزی، بڵندی. |
1142 |
وەرزیار |
جووتێر، جووتبەندە. |
1143 |
وەرزین |
1. کاری کێڵگە؛ 2. نمەزین، ئارەقگیر؛ 3. بەرەی زین، قاییش و قەرووشی سینگی ئەسپ؛ 4. جووڵانەوە و خۆماندووکردن، وەرزش؛ 5. مەشق؛ 6. راڤە، لێکدانەوە؛ 7. لێکدانەوەی خەون. |
1144 |
وەرزێر |
وەرزیار، چاندەکار، وەرزەکار، وەرزەکێڵ، کێڵکار. |
1145 |
وەرسا |
پێشسان، قەرەوڵی بەر لەشکر. |
1146 |
وەرسان |
پسیان، قرتیان، بڕیان، پچڕان. |
1147 |
وەرکۆ |
1. بەرکوت، کوتراوەی خەلەی پێش خەرمان؛ 2. وەرکۆرپە، بەرخی ساوا. |
1148 |
وەسان |
1. ئاوەها؛ 2. لەکارکەوتن؛ 3. مانووبوون؛ 4. پاشگری نێوی گوندی (شێخ وەسان)ە لە ناوچەی بالیسان لە کوردستان. |
1149 |
وەشی |
1. بە زاراوەی هەورامی واتە: خۆشی، شادی، کەیف سازبوون؛ 2. هێشووی ترێ و خورما و هیدیکە. |
1150 |
وەندی |
1. گۆڕدراوی وشەی کۆنی (وەنت) ە، واتە: خاوەن، خودان ساحێو؛ 2. کاسە و دەفر و قاپ و گۆزە و دێزە؛ 3. پاشگری وشەیە بۆ وێکچوون و نیشاندان؛ 4. پاشگری نێوی چەند عەشیرەتن لە کوردستان، وەکوو عەلیوەندی و حسەینوەندی. |