1131 |
وێزان |
1. پێزان، شت لەبەر چاو، چاکە لەبەرچاو؛ 2. ئاگادار لەخۆ؛ 3. ئاگادار لە کەسێکی دیکە. |
1132 |
وێژە |
1. باوێشک؛ 2. گوتە، بێژە؛ 3. کەڵەوەی ناو نیر؛ 4. مێشن، چەرمی نەرمی دەواخیکراو؛ 5. شیعر و پەخشان؛ 6. بڵێ، بێژە، بووشە، واچە؛ 7. پاک و خاوێن؛ 8. خز و لووس.. |
1133 |
وێسار |
پتەو و قاییم، خۆڕاگر. کەپرێکی وێسارە. |
1134 |
وێنە |
1. وەکوو، لەچەشن؛ 2. (عَکس) ی فۆتۆ؛ 3. نێوی گوندێکە لە لای دارۆخان لە ناوچەی شلێر نزیک بە ناوچەی بانە؛ 4. نێوی گوندێکە لە ناوچەی کرماشان کە سەر بە هۆزی (عوسمانوەند)ن. |
1135 |
وەتمان |
1. وەسمان، سووکەڵەنێوی (عوسمان) ە؛ 2. ئاڵوگۆڕکردن؛ 3. پاشگری وشەی (کانیوەتمان) ە، گوندێکە لە نێوان سلێمانی و دووکان. |
1136 |
وەران |
1. وەرها، بەران، نێرەپەز؛ 2. ئامان، هاتن؛ 3. پێچان، لێکهاڵان؛ 4. داڕژان لە سەرەوە بۆ خوارەوە، وەرەقەکردنی خاک و بەردی ئەشکەوت و دیوار و شتی وا؛ 5. داوەرین، بەربوونەوەی گەڵا لە دار؛ 6. داکەوتنی پووشوپەڵاش لەسەر بانان. |
1137 |
وەرتێ |
1. شوێنی پڕگوڵ و گیا؛ 2. ناوەڕاست؛ 3. شوێنی ئاسی و سەختی وەک کوێسان و چیای رژد؛ 4. گوندێکە کەوتۆتە بناری چیای کارۆخ، کە ئەگەر لە گوندی (بۆتێ) وە بۆی بڕۆی، دەبێ بەشێ لە چیای کارۆخ ببڕی تا بیگەیتێ، واتە کەوتۆتە پشت گوندی بۆتێ. |
1138 |
وەردان |
1. بەردان، بەرەڵاکردن؛ 2. لێزیادکردن، خستنەسەر؛ 3. وەردبڕین، زەوینێک کە دووجار بکێڵدرێ. |
1139 |
وەردی |
بچووک، منداڵ. |
1140 |
وەرزان |
دوو واتای هەیە، 1. وەرز واتە: سێ مانگی ساڵێک و وەرزان: کۆی وەرزی ساڵە؛ 2. وەرز واتە: بەرز و وەرزان واتە: بەرزان. |