# ناو مانا
1111 هەرەس 1. رنوو، رنی، کلێڵە؛ بەربوونەوەی کلێڵەبەفر لە زستاندا لە لووتکە و قەدپاڵی شاخ و کێوەوە بۆ ژێر؛ 2. پسان و داڕووخانی پارچەبەرد و خاک لە چیا؛
1112 هەرەوەز گەل، گەلەکۆمە، کاری بەکۆمەڵ وەکوو: دروێنە و دەسکەنەی نۆک و هەڕەکاری. (هەرەوەزە، نان و بەزە). (گەلەکۆمەس، وەختی دۆڵمەس).
1113 هەزبان نێوی گەورەهۆزێکی کوردە کە هەڵداژرابوونە ئازەرباییجان و ئەرمەنستان. لە هۆزی هەزبان، جەعفەر هەزبانی لە سەرەتای ساڵی 320 ی کۆچی دژ بە دەسە‌ڵاتدارەتی عەباسیی راپەڕی. لەم جەعفەر هەزبانییە پارچە شیعرێک لەسەر زوڵموزۆری عەرەب بە جێماوە کە بە داخەوە دەس نەکەوت کە لێرەدا چاپی بکەم.
1114 هەژان راتەکان، شەکانەوە.
1115 هەژیر میوەی هەنجیر. هەنجیر چەند جۆری هەیە: درهی، هەرکەضانی، هێکتانی، رژیک، شەنگاری، تەفارە، زەرک.
1116 هەژین 1. راژان؛ 2. نرخ؛ 3. بزووتن.
1117 هەژەند سەیر و سەمەرە، سەرسووڕێن.
1118 هەسار 1. هەسێڵ، گۆل، ئەستێر؛ 2. حەوش، حەسار.
1119 هەسان 1. سان، بەردەسان؛ 2. سانەوە، وچاندەرکردن؛ 3. هەرچی خاوەن بوونن؛ 4. هاسان.
1120 هەسنا نێوی هۆزێکی کوردە لە جزیر و بۆتان لە کوردستان.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!