# ناو مانا
1101 هەرژین هەڵاهەڵابوون بە هۆی کوڵاندنەوە. (گۆشتی چی، ئەوەندە کوڵاوە، بووە بە هەرژین).
1102 هەرسین 1. فرمێسکاویی، چاوبەگریان؛ 2. نێوی شارێکی کوردنشینە لە ناوچەی کرماشان.
1103 هەرمان 1. هەرگیزنەفەوتان؛ 2. بە هەورامی واتە: فرمان، کار، خەبات. بۆ ئاگاداریی: فرمان واتە: کار، فەرمان: واتە، ئەمر و دەستوور. لە زاراوەی کرمانجیشدا فەرمان واتە: ‌قەڵاچۆکردن و بەکۆمەڵکوشتن. وشەی فەرمان لە لاوکی کوردیدا یەکجار زۆرە.
1104 هەرووت پاژێکن لە هۆزی سوورچی لە ناوچەی هەولێر، کە یەکجار کەللەڕەق و تۆسنن.
1105 هەرکان 1. تۆمی دانەوێڵە، دانەوێڵەی پاک و خاوێن کە هەڵیدەگرن بۆ ساڵێکی دیکە بۆ چاندن و وەشاندن.
1106 هەرکۆ هەرجێ، هەرکوێ.
1107 هەرکی 1. داییم لە جووڵە و بزووتن؛ 2. گەڕۆک و گەرمیان و کوێستانکەر؛ 3. هۆزێکی گەورەن لە کوردستان.
1108 هەرکین بزووتن و جووڵان.
1109 هەرێز هەرێزە، فریزوو، فرێزە، فەرێس، گیایەیێکی خۆڕسک و دەوامدارە که گەڵاکانی درێژ و باریکن و لقەکانیشی ناسکە کە بەسەر زەویدا دەخەوێ و رەگاژۆ دەکا. ریشەی ئەم گیایە یەکجار پێچەڵچێچ و قاییمن. لە مەزرا و باخچە و قەراخ ئاو دەڕوێ، لە هەر کوێش کە شین ببێ، خێرا ریشە دادەکوتێ و رەگاژۆ دەکا و هەڵکەندنی ئەستەمە.
1110 هەرێم 1. دەوروبەری ئاوایی کە ناکێڵدرێ و هی هەمووانە؛ 2. ئوستان؛ 3. ناوچە؛ 4. مەڵبەند.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!