# ناو مانا
1091 هۆنە 1. هۆنراو، پرچی هۆندراو؛ 2. موورووی هۆندراو؛ 3. نیشانە، ئاکار، نیشانەی باشیی؛ 4. داوەرینی فرمێسک بە شوێن یەکا؛ 5. ئەو جۆرەن؛ 6. گریانی هێور؛ 7. لوورەی گێژاو؛ 8. هەڵبەست، هۆنراوە؛ 9. نەسیم، شنە.
1092 هۆنەر ئەو کەسەی کە شتێک لە گوێن مووروو، کەزیە، گوریس، هەڵبەست، دەهۆننەوە.
1093 هۆکار کەسێ که ببێ به هۆی درووستبوون یان روودانی کارێک.
1094 هیران 1. دارستان و باخ و باخات، دار و درەختی فرە و فراوان؛ 2. نێوی گەورە گوندێکی دڵگیرە لە نێوان شەقڵاوە بەرە و بالیسان لە باشووری کوردستان. هیران و نازنین دوو گوندن نزیک لەیەک و پێکەوە نێو دەبرێن.
1095 هێژا بەڕێز، رێزدار.
1096 هێور 1. ئارام و لەسەرەخۆ؛ 2. پەناگا، داڵدە؛ 3. ئەنوا، جێگە؛ 4. بوێریی، ئازایی، نەترسان.
1097 هەتوان دەرمان، مەڵهەم.
1098 هەراس 1. پشوو، وچان، وەکوو: هەراسی لێهەڵگرتووم)؛ 2. وەڕەز، ماندوو، وەکوو: (هەراسانم)؛ 3. ترس، خۆف، وەکوو: (هیچ هەراسێکم لێ نییە).
1099 هەردی خەڵکی کێوپارە، چیانشین؛ بڕوانە هەردە.
1100 هەردە 1. خوارن، خۆراک؛ 2. چۆڵ و بیاوان؛ 3. زورکان، دەشتی بەگردوولکە؛ 4. تەرە و چۆڵگەرد؛ 5. وەک، لە چەشنی، وەکوو: (هەردەجاران).
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!