| 1081 |
هاڤی |
نامۆ، غەوارە، نەشناس. |
| 1082 |
هاڤین |
هاوین، تاوسان. |
| 1083 |
هاکۆ |
1. بڕە، گۆترە؛ 2. ژنشکێڤە، لەپڕ، لەناکاو؛ 3. نەدیتوو کڕین یان کارکرتن. هەروەها بە هاکۆ کڕی و بردی، بێئەوەی چاوی لێبکا. |
| 1084 |
هونەر |
بەهرە و بەرهەمی هونەرمەند، ئەو بەهرەیەی کە لە هەستی مرۆڤ سەرچاوە دەگرێ و لەلایەن هونەرمەندەوە دەبێ بە بەرهەم. |
| 1085 |
هۆران |
لێکۆڵینەوە و بەوردی بیرلێکردنەوە. |
| 1086 |
هۆزان |
1. هەستیار؛ 2. شاعیر، هەڵبەستوان؛ 3. گۆرانیبێژ، سترانبێژ؛ 4. عێلات و عاشیرەتان؛ .5 زۆر زانا؛ 6. پارچەشیعرێک. |
| 1087 |
هۆزانڤان |
بەیتبێژ، گۆرانیبێژێک که هەم هۆنراوە دابنێ، هەم بە گۆرانیی بیچڕێ. |
| 1088 |
هۆسا |
وەسا، ئاوەها، بەمجۆرە. |
| 1089 |
هۆگر |
خووپێگرتوو، گورۆپێگرتوو، ئونس بە شتێک بەستن. |
| 1090 |
هۆناس |
1. سەرپاڵەی دروێنە؛ 2. سۆنگەناس، سەبەبناس؛ 3. سوودناس. |