1071 |
هاوار |
1. داد و فریاد، بانگ و هاوار؛ 2. بانگڕاهێشتن بۆ ئاریکاریی و رەهابوون لە تەنگانە؛ 3. ئاخ و داخ؛ 4. هانا بۆ کەسێ بردن؛ 5. نێوە بۆ دوو گۆڤاری کوردی، کە یەکەمیان (جەلادەت عالی بەدرخان) لە ساڵی 1932 ی زایینیدا دەریخست، کە بە تێکڕایی 57 ژمارەی لێ دەرچوو، دووهەمیان حافز مستەفا قازیی، ساڵی1971 ی زایینی لە بەغدا دەریخست، بەڵام دوای سێ ژمارە داخرا؛ 6. نێوی گوندێکە لە کوردستانی باشوور، لە داوێنی چیای شنروێ کە کاکەیین. |
1072 |
هاوبیر |
هاوهزر، هاوڕا، لە بیروڕادا وەکوو یەک. |
1073 |
هاوبەش |
هاوکار و شەریک لە کار و کاسپی یان موڵک و ماڵدا. |
1074 |
هاوتا |
1. وەکوو، وێنەی؛ 2. هاولف، هاوبەش. |
1075 |
هاوژین |
1. دووکەس کە پێکەوە بژین و گوزەران بکەن؛ 2. خافڵاندن و خاپاندن: ئەو مناڵە بهاوژینە. |
1076 |
هاوناس |
ئاشنای یەکدی، دۆستی یەکتر. |
1077 |
هاونیاز |
دوو کەس کە خواست و مەبەستیان یەکێ بێ. |
1078 |
هاوڕێ |
1. هاواڵ، هەڤاڵ، دۆست؛ 2. هاوبیروباوەڕ. |
1079 |
هاوێر |
1. دەورە، هەرچووارلا؛ 2. هەڵاواردن، لێکجیاکردنەوەی ماک و زا، لێکجیاکردنەوەی بەرخ و کارژەلە لە دایکیان بۆ ئەوەی نەیمژن. |
1080 |
هاڤل |
1. ئاکام؛ 2. ئەنجام؛ 3. بەر و بۆ؛ 4. نەترسان لەکار و ملپێوەنان؛ 5. کۆشش و تەقەلا؛ 6. هاریکاریی و یارمەتی. |