# ناو مانا
1061 نەورۆز نەڤرۆز، رۆژی سەری ساڵ، سەرەتای بەهار؛ لەراستیدا وشەی نەورۆز، وشەیەکی فارسییە و کوردیی نییە، چونکە کورد دەڵێ: رۆژ، نەک رۆز! کورد دەڵێ: نوێ، تازە، نەک: نەو! ئەگەر وشەی نەورۆز کوردیی بێ، دەبوو: نوێڕۆژ، یان تازەرۆژ با. داستانی نەورۆز چیرۆکێکی دوور و درێژە و گوتنی جۆربەجۆری لەسەرە. لەوانە مامۆستا هێمن، شاعیری نەمری کورد دەڵێ:
1062 نەوزەر زێڕی تازە، زیوەری تازە. بۆ وەبیرخستنەوە، وشەی (نەو) کوردیی نییە و وشەیێکی فارسییە، بەڵام بە داخەوە بە تۆپزی بەکار دەبرێ. بۆ نموونە وشەی نەورۆز وشەیێکی فارسییه و کورد ئەو وشەیە بە کوردی دەزانێ‌. بڕوانە وشەی نەورۆز لە بەشی کوڕان.
1063 نەوشیروان نێوی یەکێ لە پاشاکانی ئێران بووە کە بە نەوشیروانی عادڵ بەنێوبانگ بووە.
1064 نەوین 1. لە وشەی چاوگی (لێنەوین) وەرگیراوە، بە واتای بەرزکردنەوە و پڕپێداکردن، (لێ نەوی بەرزی کاتەوە)؛ 2. چەمینەوە، (دوو جار دانەوی قەڵەمەکەی هەڵگرێ).
1065 نەکەرۆز 1. زۆرسارد؛ 2. سەخت و رووتەن. 3. چیایەکە لەلای بانە لە کوردستان.
1066 نەڵاس گوندێکە نزیک سەردەشت کە بەسەر چۆمی (کەڵوێ) وە هەڵکەوتووە. بڕوانە (بەیتاس) لە بەشی کوڕان.
1067 هادار نەجووڵ، نەجم، مەند.
1068 هاژان راشەکان و لەرینەوەی بەهێز، وەکوو هاژەی دار و هاژەی ئاو و شتی دیکە.
1069 هانۆ هۆنۆ، یاریدەدەر، کەلگیر. (پارەکەی زۆرە، ئەگەر کەلمان بگرێ، باشە).
1070 هاوا نێوی کێوی دەماوەندە لە ئاوێستادا.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!